هەرێم نیوز
ماوەى
چەند ڕۆژێکە ئاگر لە دارستانەکانى تورکیا کەوتونەتەوە و سەڕەڕاى سوتانى ڕوبەرێکى
زۆرى دارستان، چوار کەس گیانیان لە دەستداوە.
لە رۆژى چوارشەمەى ڕابردودا ، 71 ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا کەوتوونەتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سێ کەسیان لە ئەنتاڵیان و کەسێکیشیان لە شارۆچکەی مارماریس-ی سەر بە پارێزگای موغڵا بووە. هاوکات دەیان ماڵ سووتاون و خەڵکەکەی ئاوارەبوون.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ رایگەیاند، "ئێستا لە هەزار و 140
خاڵدا هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بەردەوامن و تاوەکو ئێستا 57
ئاگریان کۆنترۆڵ کردوە."
تاوەکو
ئێستا 14 ئاگر لە دارستانەکاندا بەردەوامن و کۆنترۆڵ نەکراون. ئەردۆغان لەبارەی
زیانەکانی ئاگرەکە گوتی، "ھیچ ھاووڵاتییەکمان بەشخوراو ناکەین." گوتیشی،
"لە لێکۆڵینەوەکاندا کار لەسەر ئەوە دەکرێت کە ئایا ئەم ئاگرانە بەمەبەست
کراونەتەوە یان نا."