هەرێم نیوز
وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستمان به گفتوگۆ هەیە له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئەوەى كۆنترۆڵكردنی گرووپه چه‌كداره‌كان بکەین و جەختیش دەکاتەوە لەوەى، هەڵوێستى ئه‌و گرووپانه خزمه‌ت
به ده‌وڵه‌ت ناكات.
فوئاد
حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەى بەوەدا،
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر عێراق ده‌بێت.
وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوخته‌ی عێراقی، كه بڕیاره له
مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچن، ووتى:
ناكرێت دۆخی ئه‌منی ببێته هۆكارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و روونیشكرده‌وه، كه
بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پاكی و بێگه‌ردی له به‌ڕێوه‌چوونی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مه
له‌كاتێكدایه، تابێت بازنەى بایکۆتکردنى
هەڵبژاردنەکان لە لایەن حیزبە سیاسییەکانەوە فراوانتر ئەبێت و چه‌ند لایه‌نێكی
دیاری عێراقی رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی نه‌بوونی ژینگه‌یه‌كی گونجاو و نه‌بوونی سه‌قامگیری،
بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن.