هەرێم نیوز
لە
ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا هێرش دەکرێتە سەرخێزانێکى کورد و حەوت کەسیان لێ ئەکوژرێت
و خانوەکەشیان دەسوتێنرێت.
لە
ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، ئێوارەی
ئەمڕۆ هەینی 30-7-2021 گروپێکی چەکدار،
هێرشیان کردە سەر ماڵێکى کورد، حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و خانووەکەیان
سووتاند.
بەپێى
زانیاریەکان هێرشەکە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و ژن و منداڵ لەنێو
کوژراوەکاندا هەن.
12ى ئەم مانگە گرووپێکی "تووندڕەو" هێرشیان کردە سەر هەمان خێزان و حەوت ئەندامی
خێزانەکەیان بریندار کرد. ئەوکات بەشێک لەو گرووپە "تووندڕەوە"
دەستگیرکران و دواتر پێنج کەسیان ئازادکران.
ئەو خێزانە کوردە 24 ساڵە لەو ناوچەیەی کۆنیا دەژین. ئەو ماڵەی کە پێشتر
هێرشیان کردبووە سەر خێزانە کوردەکە، دراوسێی خۆیان بوون.