هێمن مەحمود
ئەو پیاوەی لە وێنەکەدایە خەڵکی مەجەرەو ناوی (لازلۆ بۆلغار)ی مامۆستای یاری شەترەنج و پرۆفیسۆری دەروونناسییە.
ئەم پیاوە بڕوای وەهابوو مرۆڤ بەبلیمەتی لەدایکنابێت بەڵکو بەڕاهێنان و فێرکردن دەتوانرێت هەر مرۆڤێک لەجیهاندا بکرێتە بلیمەت.
بۆلغار چەند کتێبێکی لەبواری یاری شەترەنج هەیە وەک (شەترەنج کتێبی 5334) و هەروەها بەزانایەکی بەناوبانگی بواری تیۆری پەروەردەی مناڵ دەناسرێت و بڕوای وایە بلیمەتەکان دروستدەکرێن نەوەک لەدایکببن.
بۆلغار بۆ ئەوەی ئەم بیردۆزەی خۆی بسەلمێنێت لەسەر هەر سێ کچەکەی (سۆزان و سۆفیا و جۆدێت) تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامدا.
ئەم زانایە چونکە لەبواری یاری شەترەنجدا بلیمەتبوو هەر سێ کچەکەی لەتەمەنی چوار ساڵیەوە فێری ئەو یارییەکردو پەروەردەی کردن و تا کۆتایی لەگەڵیاندا ڕۆشت، بەجۆرێک ئەم خێزانە بون بە موعجیزەی بواری شەترەنج و پاڵەوانی جیهان و ئۆڵۆمپیادەکان.
جۆدێت بەبەهێزترین یاریزانی ئافرەتی جیهان لەبواری شەترەنج دادەنرێت و بەیەکێک لەبلیمەتەکانی جیهان دادەنرێت و ئاستی زیرەکییەکەی دەگاتە 170، سۆزانی خوشکیشی توانیویەتی نازناوی گراند ماستەر و سۆفیاش نازناوی مامۆستای شەترەنجی نێودەوڵەتی.
بۆلغاری باوک سەلماندی دەتوانرێت هەرکەسێک بەپەروەردەکردن و ڕاهێنان بکرێتە بلیمەت ئەگەر دۆخی گونجاو ڕاهێنان و پەروەردەکردن و فێرکردنی گونجاوی بۆ بڕەخسێت.
ئەزمونەکەی (بۆلغار)ی فەیلەسوف بەیەکێک لە ئەزمونەکان و تەنانەت باشترین ئەزمون لەبواری فێرکردن لەمێژوی بەشەریەتدا دادەنرێت و بەئەزمونێکی سەرسوڕهێنەر وەسفدەکرێت.
بەکورتیەکەی بلیمەتەکان بەبلیمەتی لەدایکنابن..بەڵکو دروستدەکرێن!!.