دواین هەواڵ

کلتور‌

 30/07/2021

کولتووریی شاشە و درووستکردنی فیلم

نیهاد جامی

ئەودۆخە هەنووکەییەی ئێمەتێیداین، دۆخێکی نوێی کولتووریە بەو مانایەی کە لەناو کولتووریی شاشەداین، ئەوە بیانوویەکی باشە بۆ تەمبەڵی مرۆڤ تا بڵێت سەردەمی کتێب نەماوەو هەموو شتێک چۆتە سەر شاشەی ئایپادو مۆبایل، ئەو بیانووە بۆ ئەوە نیە لەویدا بخوێنێتەوە، بەقەد ئەوەی دەیەوێت لەوێدا ببێتە بەشێک لەگرێی دەروونی وکات کووشتن،

ئەو ووزەیەی ئێمە بەفیرۆی دەدەین لەبەردەم لایک و کۆمێنتدا لەڕاستیدا کاتێک لەشەودا دەمانەوێت بخەوین، جگە لەهەندێک ڕوانینی وابەستەی دەروونی شتێکیترمان بەخۆمان نەبەخشیووە و تەنیا بەشداریمان لەساتی هەواڵی ڕووداوەکان کردووە، نەک بتوانین بەشداربین لەخوڵقاندنەوەی مەعریفە وتێگەیشتنی نهێنیەکان.

مرۆڤی ئەمڕۆ وازی لەکتێب و ڕۆژنامە نەهێناوە، بەلام ئەوە مرۆڤی کوردیە کتێبی فڕێدا وکەوتە ناو دنیای شاشەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی وەکو کیندل و ئینک بووک توانیان لەشیوەی ئایپاد ئامێری تایبەت بەخوێندنەوەی کتێبی ئەلکترۆنی درووست بکەن، بەلام ئەوە ئێمەین دەمانەوێت ووزە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکوژین، سەرەنجام مرۆڤ خۆیەتی لەو کولتووری شاشەیەدا چۆن ڕەفتار دەکات، دەتوانین لێرەدا پێشنیارێک بۆ ئەو نووسینە بخەینە ڕوو، تەنیا گرتیمانەیەکە و دەشیت چەندین گریمانەیتر شوێنی ئەوەیان بگرێتەوە، بۆیە دەپرسین:

چی بکەین بۆ ئەوەی مۆبایلەکانمان بۆ تویت و کۆمێنتی سواو بەکار نەهێنین؟ کاتێک ئەو پرسیارە لەخۆم دەکەم دەزانم لەبنەرەتدا پێویستمان بەوەیە وەزیفەیەکیتر بەمۆبایلەکەی دەستمان بدەین، کارێک بکەین لەبڕی تورەکردنی دۆستەکانمان، رۆحێکی جوانیان پێ ببەخشین، ئاخۆ رۆژێک بیرت لەوە کردۆتەوە؟ لەرۆژگارێکداین مۆبایل و ئایپاد زیاتر لەرۆشنبیری وێنە نزیکمان دەکەنەوە، دەتوانین لاپەرەی تۆرە کۆمەلایەتیەکانمان لەبری وێنەی وشە بگۆڕین بۆ وێنەی بیبنراو،

دەکرێت لەوێنەی فۆتۆگرافیەوە دەست پێبکەین، بۆ گرتنی چرکە ساتەکانمان، دەکرێت سەرنج راکێشترینیان بلاوی بکەینەوە، تابزانین چی دەکەین ئێستا برۆوە سەیری وێنەکانت بکە، بزانە بیرۆکەی ناو کام وێنەی گرتوتە سەرنجت رادەکێشێت، دەتوانیت چیرۆکێکی کورتی لەبارەوە بنوسیت، کە چیرۆکەکەت نووسی ئەوسا هەولدە لەگەل هاورێکانت بە ڤیدیۆ چیرۆکەکە تۆمار بکەن، ئاوا دەتوانن فیلم دروست بکەن، خۆت وزەیەکی مەزنیت بۆ داهێنان بەکاری بێنە کاتێک هاورێکانت ئامادەییان نیشان نەدا کە ببنە کارەکتەری فیلمەکەت، ناکرێت تەسلیم بیت، پێویستە بەدوای شێوازیتر بگەرێ بۆ کارکردن، هەر کەست دەست نەکەوت هاوکاریت بکات، وەرە پشت بەخۆت ببەستە فیلمێک لەسەر ژیان دروست بکە،

لەسەر عارەبانچیەکی کۆلان دەکرێت باسی سەختی کارو ژیان بکات مۆبایلێکی باش ئەکڕیت هەوڵدە سوودی لێ ببینیت، گەر وردبین بیت پێویستت بەهیچ توانایەک نیە، تۆ توانایەکی گەورەت بەدەستەوەیە،کەس نەبوو فلمی لەبارەیەوە درووست بکەیت، ئەتوانی لەبارەی سرووشتەوە فیلم درووست بکەیت،هەر خۆشت تێکستی بۆ بنووسیت و لەپاڵ مۆسیقا و کارتێکەرە دەنگیەکان تەواوی بکەیت ئەو دیمەنانەی دەتەوێت کارتێکەرە دەنگیەکان دابنێیت یاخود مۆسیقای بخەیتە سەر هەولدە پەیوەندیەک بدۆزیتەوە لەنێوان مۆسیقا و وێنەدا، مۆسیقایەکی سەرنج ڕاکێش بەبێ کاریگەری بۆ سەر وێنە، بەشێکی فیلمەکەت ئەکوژێت، بۆیە دەبێت پەیوەندی بە وێنەو ڕوداوەکانی ناویەوە هەبێت،

کە فیلمەکەت پێش بخات کۆی ئەوەی وێنەی دەگریت مەیکە ناو فیلمەکەتەوە، چونکە زۆر شتی لاوەکی و دیمەنی زیادەت وێنە گرتووە، بەپێی سەلیقەی خۆت پێویستە ئەو دیمەنانە ببڕیت و مۆنتاژی بکەیتەوە، تەنیا ئەوانە بهێلەوە کە بابەتەکەت فراوان و جوان دەکەن، ئەوە سەرەتایەکیشە بۆ فێربونی مۆنتاژ، تا کارەکانت هەموی خۆت بیکەیت.

فیلمەکەمان چۆن مۆنتاژ بکەین؟

 

لەو سەرەتایەوە تۆ فێری مۆنتاژ نابیت، رەنگە بۆ داهاتووش پێویست نەکات، بەلام دەتوانین بۆ ئەو کارە پشت ببەستین بەو ئەپلیکەشنانەی مۆنتاژ کە بۆ مۆبایلەکان بەردەستن، بۆ ئەوەی بەجوانترین شێوە فیلمەکەتی پێ مۆنتاژ بکەیت، هەمووی دەکەوێتە سەر سەلیقەی هونەری خۆت فیلمەکەمان تەواو کرد دەتوانین رۆژێک دابنێین بانگهێشتی هاوریکانمان بکەین لە لاپەرەکانمان کە رۆژی دەست نیشان کراو فیلمەکەت لەتویتەر بلاو دەکەیتەوە، بەم کارە تۆ دەتوانیت فیلم درووست بکەیت، پێویستت بەکەسایەتیەکی بەهێز هەیە، ئەو سەرەتایە گرنگە بۆ دۆزینەوەی توانات و لەهیچ شتێک مەترسە.

ئەو کاتەی ئاوا فیلمێکت درووست کرد، تۆ نابیت بەدەرهێنەرێکی گرنگ، بەڵام سەرەتایەک دەخوڵقێنیت بۆ گەڕانەوەی ووزە. ئەوە دەتوانێت کۆمەکت بکات لەپێناو چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەئامێرەکەی بەردەستت، هەست دەکەیت ئەو بیرۆکەیەت بەدڵ نەبوو، بیرکەرەوە تۆ وێنەی زۆرت گرتووە بۆ لەو بلاگەرانەی بەخۆڕایی لەڕێی جیمەیل درووست دەکرێت بلاگەرێک بۆ وێنەکانت درووست ناکەیت،

بۆ نموونە دەتوانیت بلاگەرێک بۆ وێنەی مناڵ یان سرووشت درووست بکەیت، یاخود هەواڵنامەیەکی وێنەیی درووست بکەیت، سەرەنجام کارەکانت وەک ئەوە نابن کە تۆ هیچ ناکەیت، دەتوانیت پڕۆژەیەکی وێنەیی درووست بکەیت بۆ بەوێنەکردنی کتێب یاخود هەر لەڕێی ئامێرەکەوە پرۆگرامێکی گفتوگۆی خوێندنەوە بخوڵقێنیت، لەو ساتەدا کەهیچ لەوانەت بەدڵ نەبوو،

ئەوە مانای وایە خەیاڵت ئاستێکژی فراوانتری هەیە و دەگەڕییت بەدوای کاری ناوازەتر کە دەتوانیت شتێک ئەنجام بدەیت کولتووریی شاشە لەمۆنۆپۆلکردنت بگۆڕیت بۆ چۆنیەتی سوودوەرگرتن لەشاشەو سەپۆاندنی تواناکانی خۆت، ئەوەشیان هەموومان دەگرێتەوە، تەنها پەیوەندی بەگەنج یاخود مناڵەوە نیە، ئەو ڕۆژگارەی کەرەنتین کراین لەماڵەوە من بۆ خۆم شەش کورتە کارم بەمۆبایل درووست کرد، نامەم بۆ هاوڕێکانم دەنارد دەمووت لەو بارەیە سەرنجی خۆتان تۆمار بکەن پێکەوە دەیکەین بە فیلمێک، بۆ من چێژێکی سەیری تیا بوو، تا وای لێهات هەستم بە کۆرۆناو ڕۆژانی کەرەنتینە نەدەکرد.
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP