دواین هەواڵ

ئابوری‌

 30/07/2021

نرخی نەوەت بەردەوامە لەبەرزبونەوە

هەرێم نیوز

 ئەمڕۆ هەینی، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و59 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 73 دۆلار و 17 سەنتە.

ئەمڕۆ هەینی،30ى تەمموزی2021، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە نزیكەی75دۆلار ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بۆخوار 70دۆلار دابەزی.

بەگویرەی، ئاژانسی رۆیتەرز بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە پەیوەندی بە دابەزینی ئاستی نەوتی خاوی خەزنكراوى ئەمریكاوە هەیە كە بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە مانگی 1ی 2020ەوە دابەزیووە.

ئاژانسەكانی هەواڵ باسیان لەوەكردووە، دابەزینی ئاستی نەوتی خەزنكراوی ئەمەریكا، ئاماژەن بۆ ئەوەی كە بڵاو بونەوەی خێرای پەتای كۆرۆنای جۆری دەلتا، كاریگەری لەسەر خواست لەسەر نەوت نەبووە،  لەكاتێكدا هەفتەی رابردو بەهۆی نیگەرانییەكان لەوبارەیەوە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیبوو.

رۆژی 6- 7- 2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێت 77 دۆلاری تێپەراند، ئەوەش بەرزترین ئاستی پێوانەی بوو لە دووساڵی ڕابردودا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP