هەرێم نیوز
نوسینگه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی
جیهانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری ده‌لتا،
ژماره‌ی توشبوانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به‌رزكردوه‌ته‌وه،
بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی چواره‌می ئه‌و ڤایرۆسه‌ش ده‌بینین.
ئه‌حمه‌د مونزری، به‌ڕێوه‌به‌ری
نوسینگه‌ی هه‌رێمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، زۆربه‌ی ئه‌و توشبوانه‌ی
روو له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن شوێنی مانه‌وه‌یان نیه، ئێستا شه‌پۆلی چواره‌می
كۆرۆناش له ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتووه.
وتیشی، كۆرونای ده‌لتا،
له كۆی 22 وڵات له 15 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاودێری ده‌كرێت و ده‌ریشكه‌وتوه
بوه‌ته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبون و مردن".
ته‌ندروستی جیهانی
ئەوەشی خستۆتەروو، له‌ماوه‌ی ئه‌م 30 رۆژه‌ی دواییدا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی
رابردوو ژماره‌ی تووشبوون له ناوچه‌كه به‌ڕێژه‌ی 55% به‌رزبووه‌ته‌وه، ئاماری
مردنیش به رێژه‌ی 15% زیادیكردووه.
ڕێكخراوەكە ڕاشیگەیاندووە،
له ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه كێشه‌ی كه‌می بوتڵی ئۆكسجین و قه‌ره‌وێله هه‌یه و
دەشڵێت:"خه‌ریكه زنجیره‌ی دێلتا ده‌بێته كۆپییه هه‌ژموونداره‌كه‌ی كۆرۆنا
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا