هەرێم نیوز
دواى ئەوەى بووە خاوەنى مەدالیاى زیو، لە
ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆ 2020، کچە یاریزانێکى هندى، تا کۆتایى ژیانى پیتزاى بەخۆڕایى پێشکەش ئەکرێت.
میراباى چانوى هندى، یاریزانى بەرزکەرەوەى قورسایی،
لەکێشى 49 کگم, دواى ئەوەى توانى ببێتە خاوەنى مەدالیاى زیو لە پاڵەوانێتى
ئۆڵمپیادى تۆکیۆ2020، لەلایەن زنجیرە چێشتخانەکانى دومینوز، ئۆفەرێکى سەیرى بۆ
داینکراوە.
زنجیرە چێشتخانەکانى دومینۆز، بڕیارى داوە تا کۆتایى
ژیانى کچە یاریزانە هندیەکە، ، پیتزاى بە خۆڕایى پێشکەش بکات.
لەلایەکى ترەوە بەپێى ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز، کۆمپانیایەکى
سینەمایى بەناوى INOX، ئۆفەرێکى ترى پێشکەش بەم کچە یاریزانە 26
ساڵە کردوە، کە ئەتوانێ تاکۆتایى ژیانى بەخۆڕایى سەردانى سینەماکان بکات، بۆ
سەیرکردنى فیلمەکانى ئەو کۆمپانیایە.
ووڵاتى هندستان، بەگەورەترین هەڵبژاردەى بەشداربوو
لە ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆ2020 دا ئەنرێت، بەوەى کە 125 یاریزانى بەشدارى پاڵەوانیەتیەکە
ئەکەن، ئەم کچەش خاوەنى تاکە مەدالیاى ووڵاتەکەیەتى.