هەرێم نیوز
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێوارەى
ئەمڕۆ پێنج شەممە گەڕایەوە بەغداى پایتەخت و جەخت لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن
دەکاتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی و شاندی باڵای حكومه‌تی عێراق، دوای سه‌ردانه
فه‌رمیه‌كه‌یان بۆ واشنتن گه‌ڕانه‌وه به‌غدا و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شاندا له‌لایه‌ن
ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
پێشوازیان لێكرا.
مسته‌فا كازمی سه‌ردانه‌كه‌ی وەک سەردانى لوتکە
ئەناسێت و دەڵێت: له‌سه‌رجه‌م بواره گرنگه‌كانی ئاسایش، ئابوری، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده،
ڕۆشنبیری، وزه، ژینگه، وه‌به‌رهێنان و بواره‌كانی دیكه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
ئه‌مریكا كردوه.
کازمى دووپاتیکردەوە، 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2021
هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا له عێراقدا نامێنێت، حكومه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بێت
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی ژیانێكی شایسته و سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ گه‌لی
عێراق دابینده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه، كازمی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و رایگه‌یاند،
بایكۆتكردن خزمه‌ت به كه‌س ناكات و كاری جددیمان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.