هەرێم نیوز
سەرۆکى
ئه‌نجومه‌نی خزمه‌ت له حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق ڕایگەیاند، بەنیازن 2 هه‌زار و
100 ده‌رچووی خوێندنی پزیشكی دابمه‌زرێنن.
مه‌حمود
ته‌میمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی میری له حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق رایگه‌یاند
كه به‌نیازن 2 هه‌زار و 100 ده‌رچووی خوێندنی پزیشكی دابمه‌زرێنن كه له یاسای
بودجه‌ی 2021دا، بۆیان تەرخان کراوە .
تەمیمى
دەشڵێت: ئه‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێن بریتین له
هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا و سێ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی كۆلێژه‌كان.
ئاماژەشى
بەوە دا، ئه‌مه دووه‌م گروپه كه لە لا‌یه‌ن حكومه‌تی مسته‌فا كازمییه‌وه له
ده‌رچوانی بواری پزیشكی دامه‌زراون و گروپی یه‌كه‌میش، ژماره‌یان 54 هه‌زار كه‌س
بووه، وه‌ك پزیشك و پزیشك ددان و ده‌رمانساز و كارمه‌ندی ته‌ندروستی دامه‌زراون.