دواین هەواڵ

ئابوری‌

 29/07/2021

ئیمارات ئامادەیە وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان بكات

هەرێم نیوز

کونسوڵی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان سەردانی وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستانی كردورایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێم بکات.

وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و لەڕاگەیەندراوەكەدا دەڵێت:" ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری کونسوڵی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لە سەردانێکدا بۆ وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، بەشێك لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم بێنن".

ئاماژە بەوەشكراوە،"کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، ئامادەیی وەزارەتی بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئیمارات لە کەرتی کارەبای هەرێم دەربڕیووە".

بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزارەتی کارەبا لە رێگەی وەبەرهێنانەوە 75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەرهەم دەهێنێت.

کونسوڵی ئیمارات،بە گرنگ نرخاندنی هەوڵەکانی بنیاتنانی ژێرخانی کارەبای هەرێم رایگەیاندووە،"جیاوازییەکی بەرچاو لە ئاستی پێدانی کارەبا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP