دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 29/07/2021

بۆچی ئەمریكا ئەفغانستانی بەجێهێشت؟

بیست ساڵ لەمەوبەر ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە بەرامبەر تۆڵەسەندنەوە لە ڕووداوەكانی ١١ سێپتێمبەر و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆ، هێرشی زەمینی و ئاسمای كردەسەر بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان و ئێستاش بەتەواوەتی كۆیایی بەو شەڕەهێناو سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا گوتی:شەڕی ئەفغانستان كۆتایهات.

بۆچی ئەمریكا هێرشی كردە سەر ئەفغانستان؟

لە ١١ سێپتێمبەر بە فڕۆكە هێرشكرایە سەر دوو تاوەری بازرگانی گەورەو بەبەهای شاری نیویۆڕك  و لەپاش ڕووداوەكەش بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی خۆی لە ڕووداوەكە ڕاگەیاند و دواتریش ئەمریكا گوتی ئەوە گەورەترین زیانە كە بەر ئەمریكا كەوتبێت.

پلانی هێرشكردنە سەر ئەفغانستان دوو ئامانجی سەرەكی هەبوو، یەكەم: دورخستنەوەی تیرۆر لە ناوجەرگەی وڵاتەكەی، دووەم; تۆڵەسەندنەوەی ڕووداوەكانی ١١ی سێپتێمبەر و گەڕانەوەی شكۆ و هاتنی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە.

ئەوهێرشانە لەسەرەتادا بەئاسانی بۆ ئەمریكا و سوپاكەی كەوتەوە، بەڵام لەبەر شەڕی پارتیزانی و تاكتیكی نوێی جەنگی تاڵیبان كارەكە بۆ سوپا قورسبوو، بەڵام ئەوجەنگە بەڕاستی جەنگێك بوو كە دەبوو بكرایە، چونكە پلانی ستراتیژی نوێی ئەمریكا بۆ ئامادەكاری لە گۆڕانكارییە گرنگەكەی جیهان و نەخشەسیاسیو ئابووریەكە زۆر پێویست بوو.

هەرچەندە زیانێكی گەورەی لە هێرشەكانی سەر ئەفغانستان بەسەرداهات، بەڵام دەرگایەكی نوێی بەسەر ئەو وڵاتەدا كردەوە كە نزیك ببێتەوە لە ئامانجە درێژخایەنەكەی لە ناوچەكەدا و هەروەها ڕووبەڕووبونەوەی ئەو جۆرەی تیرۆر كە لە ناوچەكەدا دەیبینیو ئامانجێكی دیكەش بریتییبوو لە دانانی كڵاوەی ئەتۆمی و هێزی تایبەت بۆ جەنگە گەورەكە كە ڕووسیاو چینە، هەموو شارەزایان دەزانن كە ئەفغانستان چ گرنگییەكی گەورەی لەو بوارەدا هەیە.

ئایا ئەمریكا لە ئەفغانستان ئامانجەكانی بەدەستهێنا؟

بیست ساڵ شەڕ، بۆ هێزێكی گەورەی وەك ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، كەم نییە، بەڵام بەو ڕادەیەش زۆر نییە كە سزایەكی قورسی بەسەر خۆیدا سەپاندبێت تابتوانێت بیكات.

لە ڕاستیدا لە گەیاندنی پەیامەكەی بە جین و ڕووسیا كتومت ئامانجەكەی پێكا، كە بە هەردوو وڵاتی وت ئێمە ناچینە شەڕێكەوە كەپێمان نەكرێت و ئەگەریش ٢٠ سا نخایەنێت بێگوومان هەر ڕووبەڕووی دەبینەوە و دەیكەین، وە ئەگەریش خۆمان نەمانەوێت هەرگیز تەواو نابێت و كەی خۆمان ویستمان تەواوی دەكەین و دەستپێدەكەین.

وەهەروەها لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لە قیسمی ئەفغانستان و لابردنی هێز ودەسەڵاتی ئەو وڵاتە وگۆڕینی بۆهێز و شكڵ و دەسەڵاتێكی نوێ وبونیادنانەوەی ئابووری و سیاس و كلتوریدا سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.

ئەوبۆچونانەش كەپێیان وایە ئەمریكا لە ئەفغانستان شكستی هێنا بێگوومان هەڵەیەكی گەورەیە و خزمەت بەهاوكێشەی ئێرانیزم و ڕوسیا دەكات كە پێیوایە ڕووبەڕووی تیرۆردا لە ئەفغانستان هەرەسی هێناوە یاخود شكستی خواردووە.

ئەمریكا و دۆخی نێوخۆی ئەفغانستان

پێش ئەنجامدانی هەر داگیركارییەك یان هەر ڕزگاركردنێك (كودەتا یان شۆڕش) دوو پرس زۆر گرنگە لایەنی ئەنجامدەر شارەزای تەواویان هەبێت 
یەكەم: خوێندنەوەی دروست بۆ دۆخی كۆمەڵایەتی و ئاینی وڵاتەكە
دووەم:ئامادەسازی هێز لە ڕووی تەكنیكی نوێوە.

دۆخی كۆمەڵایەتی و ئاینی ئەفغانستان تایبەترین دۆخە كە دەتوانین بڵێین تا سەد ساڵی دیكە ئەفغانستان ئامادەنابێت بۆ گۆڕانكاری ڕییشەی ئاینی و كلتوریەكەی خۆی چونكە ئەوە دۆخێكی زۆرتایبەتە لە ئەفغانستان كە ئەستەمە بتوانرێت زۆر بە ئاسانی گۆڕانكاری تێدابكرێت، هەرچەندە ئەمریكا پارەی زۆر تێدا خەرجكرد و زۆریش لەگەڵی ماندووبوو.

ئەم وێنیە جوانترین ڕووی ڕاستەقینەی كۆمەڵایەتی و ئاینی ئەفغانستانە كە پێمان دەلێت بیست ساڵ پێش ئێستا و ئەمڕۆ هەر هەمان كلتور و ئاینە.
ئەگەر جوان سەرنجی وێنەكە بدەیت،ڕەنگە پێتوابێت ئەوە تیرۆریستێكی داوێنپیسی بكوژە كە چەند كچۆڵەیەكی منداڵی ڕفاندووە و دەیەوێت بەم ئایسكرێمانە بیان خەڵەتێنێت و دەستدرێژی سێكسیان لەسەر بكات.

كە لە ڕاستیدا وانییە، ئەوە وێنەی گەنجێكی ئەفغانستانە و بە زەردەخەنەو پێكەنین و جلوبەرگێكی زۆر زۆر ئاسایی وڵاتەكەیەوە بە هیوایەكی زۆرەوە بە دڵێكی پڕ جوانییەوە ئایسكرێمی بۆ منداڵەكانی كڕییوە.

ناكرێت هەركەست بەوجلوبەرگو ڕیشەوەبینی پێتوابێت ئیتر چەكداری تاڵیبانەو دەبێت تیرۆر بكرێت، كە ئەمریكا تووشی ئەو هەڵەیە بوو، لە عێراقیش تووشی ئەوهەڵەیبوو، وە بۆ ئێرانیش تووشی ئەو هەڵەیە دەبێت، گەر سەربازەكان و سوپاكە نەتوانێت ڕاهێنانی باش بە سەربازەكانی نەكات.

دووەم:ئامادەسازی سەربازەكان لە ڕووی تەكنیكیەوە

دۆخی ئەفغانستان بە شێوەیكە ئەستەمە گەر خەڵكی ئەوهەرێمە نەبیت و بتوایت تێیدابژیت یاخود تێیدا شەڕبكەیت، هەروەها شارەزایی گرنگیركی گەورەو یارمەتیدەری هەیە كە ئەمریكا تێیدا زۆر شارەزاییان نەبوو بۆیە تووشی ئەوهەلە گەورەیە بوو .

بنواڕەوێنەكە

ئەم وێنیە زۆر بە ئاسانی و بەڕوونی بۆمان شیدەكاتەوە كە چەند قورسە سەربازێكی ئەمریكی بیت و لەوشوێنە سەختە شەڕ بۆ وڵاتەكەت بكەیت دژی كەسێك كە بەڕەچەڵەك و خوێن و ڕەگەز و ئاین و بیروباوەڕو تواناوهێزەوە تێیدا دەژی.

ڕێككەوتنی ئەمریكا و تاڵیبان( گرەنتی سەركەوتن)

چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەنێوان ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا وبزوتنەوەی تالیبان، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگیان دەستپێكرد ، بەشێك لە بۆچوونەكان پێیان وایە كە نەگەیشتونەتە ڕێككەوتن وهەندێكیش دەلێن ئەمریكا ئامادەبووە ئەفغانستان ڕادەستی تاڵیبان بكات و هەڵبێت.

لە ڕاستیدا ڕێككەوتنێكی ستراتیژی تۆكمە و گەورە لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان كراوەبۆ ئەوەی ئەو ڵاتە بچێتە قۆناغێكی نوێی گوزەرانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە.

ئەوئامانجەی كە ئەمریكا دەیویست خۆی دروستی بكات لە ئەفغانستان، ئێستا ئەمریكا خۆی لە ڕێگەی تاڵیبانەوە دروستی دەكات و گۆڕانكاری گەورە لە بۆچوونی تالیبان بەرامبەر بە سیاسەت وئابووری و كلتور دروستبووە.

ئێستا تاڵیبان گەر بچێتەوە سەر دەسەڵات لەو وڵاتە ئەوا گۆڕانكاری گەورە لە ڕەفتارو قانونی سیاسی و كلتوریو ئاینی و ئابووریدا دەكات، وە پێدەچێت هەمان ئەو دیموكراتییەی كە ئەمریكا دەیەویست لە ڕێگەی بزوتنەوەی تالیبانەوە بەدەستی بهێنێت و جێبەجێیبكات.

یان ئەوەتا ئەمریكا بەتەواوەتی ماندووبوو لە گۆڕنكاریی ڕیشەی لە ئەفغانستان چونكە هەم خەڵك ئامادەنییە و هەیش سیاسیەكان نەیانتوانی لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا شتێكی باشی لەوبارەیەوە ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی ئەمریكا پشتیوانیان ببێت.

یاخود ئەوەی كە تالیبان هەموو خواستەكانی ئەمریكا لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر وگەندەڵی و مافی مرۆڤ و هەروەها هەژموونی ڕووسیا و چین و ئێران دەبینێت.

یان ئەوەی زەرورە دۆخەكە بەوشێوەیەی لێبێت جارێكیدیكە پڕۆسەی ڕزگاركردنەوەی ئەفغنستان لەسەر داوای ئەفغنیەكان خۆیان بكرێتەوە و هەروەها ڕووبەڕووی ئەو هەژموونە نێیە ببێتەوە كە تاڵیبان خۆیلێی دەترسا.

 ئەمریكا بۆ ئەفغانستانی بەجێهێشت؟
ئەمریكا بە چەند ئەند ئامانجێك ئەفغنستانی بەجێهێشت كەبریتین لە:

یەكەم:ئەو هەژموونە سیاسی و كلتوریەی كە دەیویت پێینەگەیشت و بێهیوابوو.

دووەم: تاڵیبان هەمان ئەوكارانە بۆ ئەمریكا دەكات كە دەیویست خۆی بیكات.

سێیەم: ئەمریكادەیەوێت سەرلەنوێ بچێتەوە ئەو وڵاتە.
چوارەم: ئەمریكا ئیتر شەڕێك ناكات كە پێشتر ئامادەسازییەكی گەورەی ئابووری و سیاسیو كۆمەلایەتی بۆ نەكردبێت.

پێنجەم: ئەفغانییەكان خۆیان هەر ئەوەیان دەویست كە بەڕاستی دەبێت ئەمریكا بچێتەدەرەوە چونكە ئەو وڵاتە قبوڵی هەبوونی ئەمریكای پێناكرێت.

شەشەم: هیوایەكی گەورەی بە ڕێككەوتنەكە هەیە و ئامانجێكی گەورەی پێكاوە و ئیتر كاتی ئەوەیە ئەفغانییە راستەقینەكان سیاسەت لە وڵاتی خۆین بكەن.
تەنها شەش منگی دیكە دەردەكەوێت كە ئەمریكا هەڵەیەكی گەورەی كردووە یان بەتەواوەتی ئمانجی لەو كارەی پێكاوە، دەریشدەكەوێت ڕێككەوتنەكە بە قازانجی هەردوولایە یاخود دژی هەردوولایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP