هەرێم نیوز
دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان ناچارکرا
دەستلە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بکێشێتەوە، ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان کۆبونەوە و لەسە
قوباد تاڵەبانی ڕێککەوتن بۆ سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان و جێگرتنەوەی لاهور شێخ
جەنگی.
پێشتریش هەرێم نیوز لەزاری سەرچاوەیەکی باڵا لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
بڵاویکردەوە کە قوباد تاڵەبانی زۆرترین چانسی هەیە ببێتە سەرۆکی هاوپەیمانیەکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران له 10-1-2021 به‌ڕێوه‌بچێت.
20-6-2021 بەئامادەبونی لێپرسراوانی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و
بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی رێككەوتنی پێكهێنانی هاوپەیمانی هەڵبژاردن و
بەیەكەوە كاركردن لەنێوان هەردو حیزبەكەدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق
ئیمزاكراو لاهور شێخ جه‌نگی كرا به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه.
رۆژی 30-4-2021 به ره‌سمی له
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانێتیه‌كه تۆماركرابو. رێككه‌وتنه‌كه
به‌شێوازێكه یه‌كێتی و گۆڕان یه‌ك تیمی بانگه‌شه‌و هه‌ڵبژاردنیان ده‌بێت و كار ده‌كه‌ن
بۆ سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كانیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ناوچه كێشه
له‌سه‌ره‌كانیش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه‌ش لێكتێگه‌یشتنیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
هه‌یه.
له 8-7-2021 كێشه‌و ململانێ
له نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی، سه‌ریهه‌ڵدا، كه كۆنترۆڵكردنی ده‌زگا ئه‌منی و
سه‌ربازییه‌كان و داخستنی میدیاكانی لاهور شێخ جه‌نگی لێكه‌وته‌وه، سه‌ره‌نجام
15-7-2021 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوه‌وه تێیدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لاهور
شێخ جه‌نگی، سازشی له‌سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی كرد بۆ بافڵ تاڵه‌بانی، هاوكات
بڕیاریشدراوه له زوترین كاتدا په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه‌و
تێیدا كۆتایی به سیسته‌می هاوسه‌رۆكی بهێنرێت.
به‌وپێیه‌ش تا هه‌مواركردنه‌وه‌ی
په‌یڕه‌وه‌كه، لاهور شێخ جه‌نگی ناسناوی هاوسه‌رۆكی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌مێنێته‌وه،
به‌ڵام له روی كردارییه‌وه هیچكام له ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشوتری نامێنێت. رۆژی
12-7-2021، بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جەنگی كۆبوه‌وه سه‌باره‌ت به
گرژییه‌كان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕاسته‌وخۆ پێشنیازێكی خستبوه به‌رده‌م لاهوری
شێخ جه‌نگی و داوای لێكردبو، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕادەستی ئەو بكرێت و
كۆتایی بە سیستمی هاوسەرۆكایه‌تی بهێنرێت‌و دۆخی یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ
سكرتێری گشتی، له‌به‌رامبه‌ریشدا لاهور شێخ جه‌نگی به‌و داواكارییه ڕازینه‌بوبو،
ڕه‌تیكردبوه ئه‌وه قبوڵ بكات و وتبوی:"شتی وا هه‌رگیز قبوڵ نییه".
رۆژی 17-7-2021، به نوسراوی ره‌سمی، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی
له لاهور شێخ جه‌نگی وه‌رگرته‌وه‌و راده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی كرد.
شەوی 19 لەسەر
20 - 2021 لاهوری شێخ جەنگی ڕایگەیاند لەسەرۆكایەتی لیستی هاوبەشی گۆران و
یەكێتی كشاوەتەوە.