دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 28/07/2021

چارەنووسی عێراق و نەوتەکەی لە بەرداشی ئەمریکا ـ چین دا

ڕێبوار محمد ئەمین،ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز.

حکومەتی عێراق لەسەردانەکەی دوێنی و کۆبونەوەیان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا بۆچەند پرسێک بەدیاری کراوی بۆ پرسی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق بەڵام چەند پرسێکی تریش هەیە لەوانە پرسی نەوت کە پرسێکی گرنگەو  بڕیاری گەورەیشی تیادەدرێت کە ئەمریکیە کان خۆیان دەڵێن پلانی زۆرگەورەیان هەیەو ئێستای ئاشکرای ناکەن.

لەلایەکی تر عێراق بەردەوام لەهەوڵدایەو سەفقەو پێشنیاری نوێ دەخاتەبەردەم کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا لەوانە وەبەرهێنان لەبواری وزەی نوێ ، وەدوا پێشنیاری عێراق بۆ ڕازی کردنی ئەمریکا تایبەت بەکشانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەتایبەت ئیکسۆن مۆبل و عێراق ڕایگەیاندووە کە ئامادەنییە پشکی ئیکسۆن مۆبل بداتە دوو کۆمپانیای چینی و داوای کردوە کۆمپانیایەکی تری ئەمریکی  جێگەی بگرێتەوە.

شایەنی وتنە کە کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبل پێشتر ڕایگەیاندوە کە لەبەر سێ هۆکار پاشە کشە دەکەن لەوانە :
١- حکومەتی عێراق کۆمپانیاکەیانی خستۆتە لیستی ڕەشەوە لەبەرئەوەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان گرێبەستی ئەنجامداوە.
٢ - قازانجەکەیان زۆرکەمە.
٣ - لەبەرنەبوونی سەقامگیری و ئاسایش لەناوەڕاست و باشوری عێراق ومەترسی هێرشکردنەسەریان.

ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت کە ئیکسۆن مۆبل بەخواستی خۆی نییە پاشەکشەدەکات بەڵکو هۆکارهەیە و دەبێت عێراق کێشەکان چارەسەربکات نەک پەنا بۆ چین یا کۆمپانیای نوێی تری ئەمریکی ببات.
ئەگەر بێت و عێراق ئەم کێشانە چارەسەرنەکات ئەوا مەترسی گەورەی ڕووبەڕوو دەبێتەوە .

تایبەت بە هەرێمی کوردستان

هەرێمی کوردستانیش باجی ئەم جۆرەی کارەیدا بەهۆی ئەوەی کە لەگەڵ  کشانەوەی ئیکسۆن مۆبل لەکاتی جەنگی داعش  حکومەتی هەرێم پەنای بۆڕووسیا بردو کۆمپانیای ڕۆزنەفت وگازپرۆمی ڕووسیای هێنایە سەر گۆڕەپانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و شەست لەسەدی بۆری نەوتی کوردستانی پێفرۆشت، ملیارونیوێک دۆلاری پێشەکی لێوەرگڕتن بەرامبەر  بەپێدانی نەوت لەماوەی سێ بۆ پێنج ساڵ،هەروەها پێنج گرێبەستی وەبەرهێنانیشی لەگەڵ ڕووسیا واژۆ کرد.

ئەمانەو چەند هەڵەیەکی تری هەرێم لەدژی کۆمپانیای بڕیتش پترلیۆمی بەریتانی لەکەرکوک و هەروەها ڕێگری لەئێران بۆکڕینی نەوتی کەرکوک.

هەموو ئەوخاڵانەی سەرەوە وایکرد کە بەبیانوی ڕیفراندۆمەوە نیوەی باشوری کوردستان بەکەرکوکیشەوە بخەنەوە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقی.

ئەگەر بێتوو عێراق ژیرانە کێشەکە چارەسەرنەکات نموونەی ڕیفراندۆمیش لەعێراق ڕوودەدات و ئەم جارە شیعەکان دەسەڵات بۆماوەیەکی دوورودرێژ لەدەست دەدەن.

ئەو هەڵەی کورد لەبیستەکانی سەدەی ڕابردوو و دوای جەنگی جیهانی یەکەم  کردی لەبواری نەوت و دەوڵەتی نەتەوەی لەدەست داو زیاتر لە حەفتا ساڵ پێوەناڵاند تاساڵی 1991 ئەم جارە شیعەکان ئەوباجەدەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP