دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/07/2021

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌تواى هەرێم له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینەوە فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كات

  1. ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، له‌ هه‌رێمی كوردستان فه‌توایه‌ك له‌ باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین، ده‌ردەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: وەرگرتنى ڤاکسین له‌ ڕووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌ هیچ گرفتێكی نیه‌.
  2.  
  3.  ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 28 ی ته‌موزی 2021  له‌ باره‌ی ڤاكسینى کۆرۆناوە فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بەو پێیەی ناوەندە زانستی و پزیشکییەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی، جەخت لە پێویستی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین دەکەنەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی مرۆڤ و کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشییە، ئەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین، کە وەرگرتنی ئەو ژەمە ڤاکسینە، لەرووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە هیچ گرفتێکی نییە.
  4.  
  5. ئه‌نجومه‌نی فه‌توای هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە، یەکێك لە مەبەستەکانی شەریعەت پارێزگاری کردنە لە گیان و سەلامەتی مرۆڤ، بەکارهێنانی چارەسەری پزیشکیش بەپێی رێنمایی بواری تەندروستی و خۆپاراستنیش لەو چوارچێوە شەرعییەدایە، خوای گەورە، هەمووان بپارێزێت لە هەموو نەخۆشی و ناخۆشییەک.
  6.  
  7. له‌ ئێستادا به‌هۆی به‌ربڵاوی شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا، ناوه‌نده‌ زانستیه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ پاڵ خۆپارێزیدا داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتیان ڕوو له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن، بۆ ئەوەى بەرەنگارى ئەو ڤایرۆسە ببنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP