دارا حوسێن
۱- بوەستە لە بەرگریکردن لە تێڕوانینە کەسییەکانت دەربارەی ئەوەی کە چی ڕاستە و چی هەڵەیە. بەرگری بەردەوام لە خاڵی تێڕوانینت بە نەزانی دەتهێڵێتەوە بە ڕێگریکردن لە وەرگرتنی بیرۆکە و تێڕوانینی نوێ. بۆیە کراوەبە بۆ هەموو شتێکی نوێ.
۲ - دووبارە بیر و بەها و باوەڕ و چەمکەکان و گریمانەکان و بەرگرییەکان و ئامانج و هیواکانت هەڵبسەنگێنەرەوە .
۳ - تێبینی و چاودێری هەڵەکانت بکە و ڕاستیان بکەرەوە. هیچ کەس بێ هەڵە نییە.
٤ - ڕێز و پێزانین بۆ خۆت و ڕێزگرتن لە چارەنووسی ئەوانی تر بەهەند وەرگرە .
٥. فێربە بە کاریگەری گوێ بگریت (تێبگە لەوەی کە وتراوە) و بیر لەوە بکەرەوە کە چی دەوتریت بەبێ ئەوەی پێشبڕکێ و نۆرەبڕی بکەیت.
٦. هەموو ئەو بیرۆکانە تۆمار بکە کە زۆرترین کات بەرگری لێ دەکەیت و پاڵپشتی دەکەیت.
۷ - گفتوگۆ و قبووڵکردنی ئەو ئەگەرەش کە دەشێ بیرۆکەکانت هەڵە بن .
٨ - دۆزینەوەی بیرۆکەی دروست و پابەند بوون بە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان .