دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/07/2021

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: لاهور شێخ جەنگی هەڵەی کوشندەی ئەنجامداوە

هەرێم نیوز 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، باشترین چارەسەر بۆكێشەكانی یەكێتی ئەوەیە، لاهوری شێخ جەنگی دەست لە پلەی هاوسەرۆکی هەڵبگرێت.

غازی كەركوكی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەنوسینێكدا لەپێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، لاهور شێخ جەنگی هەڵەی کوشندەی ئەنجامداوە و دەشڵێت:" باشترین چارەسەر بۆكێشەكانی یەكێتی ئەوەیە، لاهوری شێخ جەنگی دەست لە پلەی هاوسەرۆکی هەڵبگرێت بۆبافڵ تاڵەبانی.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی ئەوەش دەخاتەڕوو، "بەڵێ هەڵەی گەورەکراوە!!! دوو هاوسەروکمان هەڵبژارد ، هەردوکمان بە پێویست زانی ، بەڵام ئێستا هەڤاڵێکیان چ لەلایەن خۆیەوە بێ یان دەورو بەرەکەی بێ هەڵە کراوە ، بەقەسد بێ ، یان بێ قەسد بێ کراوە، هەڵەی کۆشندە کراوە".

دەشڵێت:" لاهوری شێخ چەنگی، چەند جارێک لەبەردەم ئێمەدا وتویەتی ئامادەم هەمو شت بکەم لە پیناوی یەکێتیدا تا لەدەستدانی پلەو پۆستەکەشم، فەرمو ئەمە ئەو رۆژەیە، بریاری سەلیم بدە. 

دەقی نوسینەكەی غازی كەركوكی

غازی کەرکوکی : لاهور شێخ جەنگی هەڵەی کوشندەی ئەنجامداوە

بۆ بەرێز کاک شێخ لاهور ،

سبەی لای کاک (بافل )یشەوە هەڵە بکرێت هەمان شت ئەنوسم ! من یەکێتی نیشتمانیم ، یەکێتی تاکی دەسەڵات نیم ، ئەم حزبەی کە سەر قافڵەی شۆرشگیری و ڕۆشنبیریە، بەهێزترین حزبی ناوچەکەیە، بەسەدان بەڵگەوە، جگە لەوەی لەناو خۆماندا گرفتمان هەبوە ، ئێستاش گرفت هەیە، بەڵام حزبی جەماوەرە پێش ئەوەی حزبی کادرو سەرکردە بێ، ئەگەر بگەرێنەوە بۆ مێژوی دروستبونی یەکێتی ، ئەوکاتە هەمومان تێدەگەین ئەم حزبە ، هەرچی بەسەر بێ ، ئاشبەتاڵ ناکات ، ئاشەکان نۆی ئەکاتەوە، بە خۆینی تازە، بەگەنجو دڵسۆزەکانی ئەم میلەتە، بەڵی یەکێتی لە کێشەدایە ، بەڵام خەرێکی چارەسەرێن ، نایشارینەوە، لەدروستبونی یەکێتیدا سەدان کێشەی زۆر لەمەی ئێستامان گەورەترمان تۆش بوە ، هەر لەناوخۆماندا چارەسەرمان کردوە ، بەڵێ هەڵەی گەورەکراوە!!! دوو هاوسەروکمان هەڵبژارد ،

هەردوکمان بە پێویست زانی ، بەڵام ئێستا هەڤاڵێکیان چ لەلایەن خۆیەوە بێ یان دەورو بەرەکەی بێ هەڵە کراوە ، بەقەسد بێ ، یان بێ قەسد بێ کراوە، هەڵەی کۆشندە کراوە، بۆ پاراستنی ئەوەی ماوەتەوە، چارەسەرێ ئەم کێشەیە زۆر ئاسانە ، ئەگەر هەمومان بیر لە یەکێتی بکەینەوە ، بیر لە خەبات و ئەو روبارە خۆینە بکەینەوە، ئەگەر بچینە سەر ڕێبازەکەی (سەرۆک مام جەلال) ، ئەگەر راست بکەین کە ئەڵیین خۆینکاری مامین ، ئەگەر هەمومان پەرۆشی یەکێتین ، ئەو تەرەفەی هەڵەی کردوە ، دەستبەرداری پلەو پۆست بێ ، لەماوەی یەک کات ژمیردا ، دەست بەرداری هاوسەرۆکی بێ ، بۆ تەرەفی بەرامبەر، ئەوە هەمو کێشەکان کۆتایی دێت ، یەکێتیش هەر یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، من زۆر بەراشکاوانە ئەنوسم ، بۆ ئەوەی (کاک لاهور )مێژویەکی باشتر بۆخۆی تومار بکات ، بۆ ئەوەی ئەو هەمو مەسلەحچیانەی سەرەوە تا خۆارەوە، بێدەنگ بکات ، باشترین چارەسەر ئەوەیە ، دەست لە (پلەی هاوسەرۆکی هەڵگرێت)، بۆ براکەی بۆ ئاموزاکەی !!!،

(کاک لاهور )چەند جارێک لەبەردەم ئێمەدا وتویەتی ئامادەم هەمو شت بکەم لە پیناوی یەکێتیدا تا لەدەستدانی پلەو پۆستەکەمێش، فەرمو ئەمە ئەو رۆژەیە ، بریاری سەلیم بدە ، تا دوستەکانت دڵخۆش بکەی دوژمنانت بێ هۆش بکەی ، یەکیتی لەم کێشەیە رزگار بکەی ، میژو بۆخوت دروست بکەی ، بریارم دا بێدەنگی بشکێنم لە پێناوی مانەوەی یەکێتیدا، بریارم دا لەسەر هەمو ئەو مەسلەحچیانەی سەرەوە بنوسم ، بریارمدا لەسەر نەعامەکان بنوسم ، بریارم دا لەسەر بەناو سەرکردە بێ هەڵویستەکان بنوسم ،

بریارم دا لەسەر سەرکردەکانی نە ئەمبەرو نە ئەو بەر بنوسم کە لە ناوەندی هەردو لا وەستاون چاوەروانی فرسەتن ، بریارم دا بۆگەنی بۆگەنەکان بڵیم ، ئەگەر ئەم کێشەیە چارە سەر نەبێ ، یان (سەری خۆم ئەخۆم )یان سەری هەندێ کەس (بەتاشین ئەدەم )، بروا بکەن زۆر شت ئەڵیم من یەکێتی نیشتمانی کوردستانم ، یەکێتی لەسەر تاک نەوەستاوە ، غازی کەرکوکی ، /٢٠٢١/٧/٢٨



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP