هەرێم نیوز
ڕێکخەرانى ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆ 2020، هۆشدارى ئەداتە یاریزانە براوەکان، کە گاز لە
مەدالیاکان نەگرن.
لێژنەى
ڕێکخستنى ئۆڵۆمپیادى تۆکیۆ، لە تویتێکدا لە هەژمارى تایبەتى خۆیدا ڕایگەیاند،
" جەخت دەکەینەوە لەوەى کە مەدالیای تۆکیۆی 2020 بۆ خواردن
ناشێ"
لە
تویتەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، " مەدالیاکانمان،
لە کەرەستە بەکارهاتووەکان دروست دەکرێن لەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەى، کە لەلایەن خەڵکی
یابانەوە بەخشراوە"
ئەم
ئاگادارکردنەوەیە لە دواى ئەوە دێت کە لە ماوەکانى پێشودا، ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ، هۆشدارییان داوەتە یاریزانە براوەکان،
کە گاز لە مەدالیاکان نەگرن، بەڵام یاریزانان ئەو ئاگادارکردنەوەیان پشتگوێ خستوە
و بەردەوام بوون لە دووبارەکردنەوەى ئەو خووە .