هەرێم نیوز
بانکی ناوەندی عێراق، ڕایدەگەیەنێت،ئەمەریکا دڵنیاییان پێداون کە هەموو یەدەک و پارەکانی عێراق پارێزراودەبن و هیچ لایەنێک ناتوانێت بلۆکیان بکات.
ئەمڕۆ27ى تەمموزى2021، بانکی ناوەندی عێراق، راگەیێندراوێکی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە،"ئەمەریكا دڵنیاییان بە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق داوە کە هەموو یەدەک و پارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بەپێی یاساکانی ئەمریکا پارێزراودەبن و هیچ لایەنێک ناتوانێت بلۆکیان بکات.
ڕاگەیندراوەكەی بانكی ناوەندی عێراق دەشڵێت:" ئەوان بەڵێنیشیان دا کە لە بانکە ناوەندییەکان و وڵاتانی دیکەش بەرگری لە پارە و یەدەکی عێراق دەکەن وهیچ لایەك ناتوانێت دەستیان بۆ ببات."
لەراگەیاندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، عێراق لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا هەموو پارەی قەرەبوو و سووی کەڵەکەبووی سەری کە هی پێش ساڵی 2003 ـێن دەداتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی نێودەوڵەتی لەسەر پارەکانی عێراق لە وڵاتانی جیهان؛ بۆیە دەکرێ بەشێک لە خاوەن قەرزەکان کە لایەنن یان کۆمپانیا هەوڵی دەستگرتنەسەری پارەکانی عێراق لە دەرەوە بدەن.
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە چوارچێوەی شاندی عێراق بە یاوەری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەئەمریكایە بۆ تەواوکردنی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا.