دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 26/07/2021

چارەنووسی نەوتی عێراق لە ڕێکەوتنی نوێی ئەمریکا ـ عێراقدا

ڕێبوار محمد محمد ئەمین، ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز.

هێشتا ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەی نێوان بایدن وکازمی ئاشکرا نەکراوە و کاردانەوەی لێکەوتوەو  حەمزە جەواهیری، پسپۆری وزەو نەوت ئەمڕۆ بۆ ئاژانسی شەفەقی ناوخۆی ڕایەگەیاند لەبەرژەوەی عێراق نییە کە پشت بەوزەی نوێ کەلەخۆروباوەیە ببەستێت لە سەرحسابی نەوت.
عێراق وەک دووهەم بەرهەم هێنی نەوت لەئۆپێک و خاوەنی 12%یەدەگی نەوتی جیهان دەناڵێنی بەدەست نەبونی وزەی کارەباوە بەهۆی کەمووکوری وەبەرهێنان لەوبوارە و کارەبا لە ئێران دەکڕێت.

هەروەها عێراق تاکەسەرچاوەی ئابوری و بەدەستهێنانی سەرمایەی لەڕێگەی نەوتەوەیەو هیچ  هەڵبژاردنێکی  تری نییە بۆجێگرتنەوەی نەوت و بەدەستهێنانی سەرمایەی بۆ  ڕاپەڕاندنی کاروبارە دارایەکانی حکومەت.

هەروەها ئەوپسپۆڕە دەڵێت: وزەی نوێ بۆعێراق گونجاونی یە بەبەراورد بەنەوت و چوارهێندەی بەهای نەوت تێچوونی لەسەر عێراق دەکەوێت.

پێش سەردانەکەی ئەمڕۆى  مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی، بەرپرسێکی گەورەی ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاند" ئەجێندایەکی ژینگەی گەورەمان لەگەڵ عێراقیەکان هەیە و دەمانەوێت تیشک بخەینە سەرئەوەی کە لەڕێگەی ئاژانسی ئەمریکی بۆگەشەپێدانی نێودەوڵەتی هاوکاری وپشتیوانی مادی و  هونەری وزەی نوێ مانکردوە و هاوکاریە کەمان بەژمارەیەکی هێندە گەورەیە نامانەوێت لەئێستادا ڕای بگەیەنین و ئاشکرای بکەین  " .

کۆمپانیایەکی بواری وەبەرهێنانی سەربەدەوڵەتی ئیمارات لەمانگی ڕابردوو،ڕێکەوتنێکی ستراتیجی لەگەڵ عێراق ئەنجام داوە بۆ گەشەپێدانی پرۆژەی وزەی خۆر کە تواناکەی کەمتر نییە لە دوو گێگاوات.

وەزیری نەوتی عێراقی ئیحسان عبدئەلجەبار، لەبەیانێکدا لەمانگی حووزەیرانی ڕابردوو ڕایەگەیاند:حکومەت دەیەویت بەرهەمی نیشتمانی لەوزەی خاوێندا ( خۆروبا) زیادبکات.

ئامانجی عێراق ئەوەیە کە 20 بۆ 25 لەسەد وزەی داهاتوی عێراق وزەی نوێ بێت و  جێگەی نەوت بگرێتەوە کە دەکاتە  10 بۆ 12 گێگاوات.وەئەم ڕێکەوتنەی کەعێڕاق ئەنجامی داوە لەگەڵ کۆمپانیای مەسدەر کە کۆمپانیایەکی گەورەیە لەبواری  وزەی نوێدا،وەهەنگاوێکی گرنگە لەگەشە پێدانی وزەی نوێدا لەبواری وەبەرهێنان و سود وەرگرتن لەوزەی خۆر لەعێراق.

ئەنجام 
یەکێک لەئامانجەکانی ئەمریکا لەم ڕێکەوتنە کۆتایی پێهێنانی نەوتە قۆناغ بەقۆناغ و کەسەرەتا نزیکەی 25 %لە نەوتەوە بۆ وزەی نوێ و جێ بەجێکردنی پلانەکەی جۆبایدن بۆ کۆتایی پێهێنانی وزەی نەوت قۆناغ بەقۆناغ تاساڵی 2050 .

هەرلە ئێستاوە عێراق ئامادەی خۆی دەربڕی کەببێتە بەشێک لەو پلانەی ئەمریکا بۆ کۆتایی پێهێنانی نەوت و ڕزگاربوونی ئەمریکا لەهەژموونی وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوت.

 تایبەت بەهەرێمی کوردستان
نوێنەری هەرێمی کوردتسان  لەگەڵ مستەفا کازمی دایەو  بەدڵنیایی یەوە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو ڕێکەوتنە و هەرێمی کوردستان ناتوانێت خۆی بەدەربکات لەو ڕێکەوتنە.

ئەوەی دەمێنێتەوە کە پێویستە هەموومان بیزانین  کورد ناتوانێت پێچەوانەی شەپۆلی ئامانجەکانی ئەمریکا مەلەبکات و دەبێت پێش هەموولایەک رێكەوتنەكان جێ بەجێی بکات

دەبێت حکومەتی هەرێم هەر لەئێستاوە هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بکات لەسەرچاوەکانی تری ئابوری و داهات لەڕێگەی سیانزە کەرتەەی ترەوەدابین بکات بۆ پڕکردنەوەی ئەوسەرمایەی کەپێویستیەتی بۆ بەگڕخستنی كۆی پرۆژەو كارەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوە:پێگەی ئۆیڵ پرایس نیوز



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP