دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 26/07/2021

"نوێنەری تەندروستی جیهانی لە پارێزگای سلێمانی: "کوتان و خۆپارێزى نەبێت هیچ شتێ لە کۆرۆنا ڕزگارمان ناکات

هەرێم نیوز

نوێنەری تەندروستی جیهانی لە پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی هەرێم دەكات، بە زوویى بچن هەردو بەشە ڤاکسینەکە وەربگرن، بۆ ئەوەى لە لە نەخۆشى کۆرۆنا پارێزراوبن. 

د.نەجمەدین حەسەن، نوێنەری تەندروستی جیهانی لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: گرنگە خۆمان بكوتین و هەردو بەشە ڤاکسینەکە وەربگرین، لەبەرئەوەی كوتان و خۆپارێزی نەبێت هیچ شتێ ڕزگارمان ناكات، بۆیە هەموو هاوڵاتیان هاندەدەم خۆیان بكوتن.

د.نەجمەدین حەسەن، ئاماژەشى بەوەدا، ڤاكسینی كۆرۆنا 95%ی ئەو كەسانە لە توشبون بە كۆرۆنا دەپارێزێت كە وەریان گرتوە و ئەو 5%ی تریش ئەگەر توشیشببن ئەوا كاریگەریی كۆرۆنا لەسەریان قورس نابێت و پێویستی بە نەخۆشخانە نابێت و بە زویی تێدەپەڕێنێت.

ووتیشى: ئەو ڕۆژەی هاوڵاتی ڤاكسینەكە وەردەگرێت لەوانەیە شوێنی كوتانەكە ئازارێكی کەمى هەبێت، یان توشی تایەكی كەم یان سەرە ئێشەیەك ببێت، بەڵام ماوەکەی كەمە و لە 48 كاتژمێردا هیچ نامێنێت، دوای وەرگرتنی ژەمی دووەم ئەوا 95% لە كۆرۆنا پارێزراو دەبیت.

نوێنەرى رێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە شاری سلێمانیدا 31 شوێنی خۆكوتان و وەرگرتنی ڤاكسین هەیەو داواشیكرد هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانبن و لە شوێنی قەرەباڵغی دوربكەونەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP