دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 25/07/2021

چۆن پارێزراو بین لە مەترسییەکانی بوتڵی ئۆکسجین؟

1)پێوستە بوتڵە ئۆکسجینەکان بەشێوەیەکی ڕاست دابنرێن، نابێت بوتڵی ئۆکسجین لاربکرێتەوە یان پاڵبخرێت لەسەر زەوی

2)پێویستە بوتڵەکان دووربن لەو شوێنانەی کە سەرچاوە و هۆی پەیداکردنی ئاگرن، وەکوو (جگەرە،چەرخ، دەنکە شقارتە و هیتر )، چونکە یەکێک لەتایبەتمەندییەکانی ئۆکسجین ئەوەیە کە خۆی ناسوتێ بەڵام یارمەتی سوتان دەدات، وە نابێت گەرمکەرەوەکانی وەک سۆپاو هیتەر لە مەترونیوێک نزیکتر لە بوتڵەکە دابنرێت.

3)بەهیچ شێوەیەک ڕۆن بۆسەری بوتڵ بەکارمەهێنە، چونکە مەترسی ئاگرکەوتنەوە و تەقینی هەیە.

4)هەرگیز چەند بوتڵێکی ئۆکسجین لە تەنیشت یەکەوە دامەنێ.

5) زۆر ئاگاداربن لەکاتی گواستنەوەی بوتڵی ئۆسجین، چونکە نابێت بوتڵی ئۆکسجینەکان خلۆر بکرێتەوە یان بەرببێتەوە بۆیە پێوستە بە ئامێری تایبەت هەڵبگیرێت و لەشوێنێ تایبەت دابنرێت.

6)نابێت منداڵان نزیکی ئەو شوێنانە ببنەوە کە بوتڵی ئۆکسجینیان تێداهەڵگیراوە، ئەمەش بۆ سەلامەتی خۆیان و تووشنەبوون بەڕووداوی نەخوازراو.

7) پێش ئەوەی ئۆکسجین بدرێت بەنەخۆش، پێویستە لەسەر ئەو کارمەندەی کە ئۆکسجینەکە دادەنێت بۆ نەخۆشەکە، بە وریایی و زانیارییەکی تەواوەوە کارەکانی خۆی جێبەجێبکات و ڕەچاوی ئەو ڕێنماییانەکانی سەلامەتی بکات.

8)لەکاتی هەر کێشە و گیروگرفتێک لەبوتڵەکە پێویستە بەزووترین کات لایەنی پەیوەندیدار و شارەزا لەم بوارە ئاگاداربکرێتەوە و خۆبەخۆ دەستکاری نەکرێت----- ڕامیار 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP