دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 25/07/2021

پابلۆ ئیسکۆبار گەورەترین بازرگانی کۆکائین

ئێسکۆبار دەوڵەمەندترین قاچاخچی جیهان بوو سەروەتەکەی بە نزیکەی 60 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت،هێندە سەروەتەکەی زۆر بوو گرفتێکی زۆری بۆ دروستکرد بوو زەویە کشتوکاڵیەکانی کۆڵمبیا و کەلاوەکان و ژێر زوی و ناو دیوار دەشاردەوە.

بەو هۆیەشەوە مانگانە زیاتر لە 2 ملیار دۆلاری لە ناو دەچو. دەڵێن نزیکەی 7 ملیار دۆلاری هەر مشک خواردویەتی،لە مانگێدا سێ هەزار دۆلاری لە لاستیکی پارە بەستندا خەرجدەکرد.

دەگوترێت کاتێک لە شاخەکانی کۆڵمبیا بووە و ڕایکردووە بۆ ئەوەی کچە بچوکەکەی سەرمای نەبێت دوو ملیۆن دۆلاری سوتاندووە تا گەرمبێتەووە. لە %80 کۆکائینی جیهان ئێسکۆبار دابینی دەکرد.

ڕۆژانە 15 تۆن کۆکائینی دەنارد بۆ ئەمریکا. بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت ڕۆبن هود بوو بە پاڵەوان وەسف دەکرا پارەیەکی زۆری دەبەخشی بەهەژارن چەندین قوتابخانە و نەخۆشخانە و یاریگای بۆ هەژاران دروستکردووە.

ئێسکۆبار بە هۆکاری قاچاخچێتی بە کۆکائینەوە لە ئەمریکا قاچاخ بوو لە ژێر چاودێری پۆلیسی ئەمریکیدا بوو،بەڵام ئەو بێبکانە دەچوە بەردەم کۆشکی سپی وێنەی دەگرت.

تەنها ئامانجی ئەوە بوو ببێت بە سەرۆکی کۆڵمبیا بەشداری هەڵبژاردنیشی کرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بە فرۆشتنی کۆکائین ڕۆژانە زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلاری پەیدادەکرد.

ڕۆژی 2 دیسەمبەری 1993 لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP