هەرێم نیوز
هەزاران
کەس لە سەرتاسەری بەرازیل داواى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆکى ووڵاتەکەیان جەیر بۆلسۆنارۆ دەکەن، بەهۆى ئەوەى چاوپۆشیکردووە لە دزینی
پارەیەکی تایبەت بە کڕینی پێکوتەیەکی کۆرۆنا، کە لە هیندستان بەرهەمهاتووە.
خۆپیشاندەران دەڵێن: " زیاتر
لە 500 هەزار کەس لەلایەن ئەم حکومەتەوە کوژراون بەهۆی سیاسەتی هەڵە و زانیاری هەڵە
و درۆوە، ئێستا لە نێو ئابڕوچونێکی ڤاکسینی بێماناین " .
لەلایەکى ترەوە خۆپیشاندەران ئاماژە بەوە ئەدەن، "ئێمە دەبێت لێرە
بین لەسەر ئەم شەقامانە، چونکە ئەم حکومەتە کۆمەڵکوژە، خەڵک دەکوژێت و
دارستانەکانی ئامازۆن لەنێو دەبات. ئێمە لێرەین دژ بە گەندەڵی وەستاوین. بەرگری لە
ئایندەی وڵاتمان دەکەین و پشتگیری لە پێکوتەی کۆرۆنا دەکەین و بە بۆڵسۆنارۆ دەڵێین
بڕۆ دەرەوە.."
هەرچەندە دوایین راپرسی
پەیمانگەی داتافۆلهای بەرازیلی تەمەن 40 ساڵ پێشانی دەدات لایەنگرانی بۆڵسۆنارۆ بۆ
خوار 24٪ دابەزیوە، بەڵام هێشتا لەنێو راستڕەوەکان و هێزە ئەمنییەکانی وڵات و
بەشێكی زۆری کۆنگرێس پاڵپشتی بەهێزی هەیە.
بۆڵسۆنارۆی تەمەن 66 ساڵ،
لە کانوونی یەکەمی 2019وە سەرۆکی بەرازیلە، سیاسەتڤانێكی سەربەخۆیە، بەڵام هەڵگری
هزری کۆنسەرڤاتیڤە، لەلایەن پارتی پی ئێس ئێڵ-ی راستڕەو پشتگیری دەکرێت و دژە
بیرۆکەی باوەڕکردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە. هاوکات دژی بەستنی دەمامک و
دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتییە. ئەو واز لە دەسەڵات ناهێنێت و ئامادەکاری بۆ
هەڵبژاردنی 2022 دەکات
بەرازیل
یەکێكە لەو وڵاتانەی جیهان کە کۆرۆنا بە چڕى لێیداوە و زیاتر لە 546 هەزار کەسی
لێکوشتووە. لە کۆی 210 ملیۆن دانیشتووی بەرازیل، تاوەکو ئێستا نزیکەی 16٪یان
پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە