دواین هەواڵ

ئابوری‌

 25/07/2021

لەسبەینێ‌ وە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی ئەمرۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەم مانگەوە موچە بەبێ‌ لێبرین دابەش دەكرێت، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ئاشكرایكرد،"سبەینێ‌  دە‌ست بە ‌دابە‌شكردنی مووچە دە‌كرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند؛ مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

هاوكات سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی،" ئە‌م بڕیارە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان، پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ 200 ملیارە‌ وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێمی کوردستان دە‌نێرێت، ھە‌روە‌ھا رێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھە‌رێمی کوردستانیش ھۆكار بوو بۆ تە‌مویل كردنی تە‌واوە‌تیی مووچە‌."

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ‌ دەست بەدابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت.

لە هەرێمی کوردستاندا 1.251.451 مووچە خۆر هەن، کە 751.805  کەسیان فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانین؛ 242.269 کەسیان خانەنشینن.

حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگانە بەبێ لێبڕێن 895 ملیار دیناری پێویستە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP