دواین هەواڵ

وەرزش‌

 23/07/2021

ئالابا 4

دانەر ئەسڵان
داڤید ئالابای نەمساوی یاریزانی پێشووی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی کە کۆتایی وەرزی ڕابردوو بۆندەکەی لەگەڵ بایرن بە کۆتا هات و بۆندی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید واژوو کرد درێسەکەی کاپیتانۆ سێرجیۆ ڕامۆس دەپۆشێت لەگەڵ میرێنگی پاش ئەوەی ڕامۆسیش کۆتایی وەرزی ڕابردوو بۆندەکەی لەگەڵ ڕیاڵ بە کۆتا هات و ڕووی لە یانەی پاریس سانجێرمان کرد.

جێی باسە پاش ڕۆیشتنی ڕامۆس لە ڕیاڵ هیچ کام لە یاریزانانی هێڵی بەرگری یانەکە ئامادەییان تیادا نەبو درێسەکەی بپۆشن، بەڵام ئالابا لەگەڵ گەیشتنی بە یانەکە درێسەکەی وەرگرت و بۆ وەرزی نوێ لە شوێنی سێرجیۆ ڕامۆس یاری دەکات.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP