دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 23/07/2021

چەند پرسیارێكی باو دەربارەی ڤاكسینی كۆڕۆنا

هەرێم نیوز

ئەگەر ڤاكسین وەربگرم دوای چەند ڕۆژ، لەشم بەرگری پەیدا دەكات؟
-دوای سێ ھەفتە بەسەر ژەمی یەكەمی ڤاكسینەكە، بەرگری لەش كاریگەر ئەبێت دژی ڤایرۆسەكە.
ئەگەر تووشی كۆڕۆنا بم كەی ئەتوانم ڤاكسین وەربگرم؟
-چوار ھەفتە دوای تووشبوونت بەكۆڕۆنا لەسەرەتای دەركەوتنی نیشانەكەت ئەتوانی ڤاكسین وەربگریت یان بەڕێنمایی پزیشكەكەت.
ئەگەر ژەمی یەكەمی ڤاكسینەكە وەربگرم و پاشان تووشی كۆڕۆنا بم ئەتوانم ژەمی دووەم وەربگرم؟
-بەڵێ ئەتوانی دوای چوار ھەفتە بەسەر دەركەوتنی نیشانەكانت.
دوو ژەمی ڤاكسینەكەم وەرگرتووە كەچی لە پشكنینی خوێن بەرگریم (IgG) دروست نەكردووە؟
-دوای وەرگرتنی ڤاكسین مەرج نیە بەرگری دروست بكەیت لەخوێنە چونكە ڤاكسینەكە بەشێوەی تر بەرگری دروست ئەكات دژی ڤایرۆسەكە.
من نەخۆشی درێژخایەنم ھەیە بەرگری لەشم كەمە ئەتوانم ڤاكسین بكەم؟
-بەڵێ بەدڵنیاییەوە.
من یەك ژەم ڤاكسینم وەرگرتوە بەرگریم بۆ دروست ئەكات؟
-بەڵێ بەرگرییەكی مامناوەندت بۆ دروست ئەكات بەس ژەمی دووەمیش پێویستە چونكە دوای ژەمی یەكەم لەش ڤایرۆسەكە ئەناسێتەوە و بەرگرییەكی مامناوەند دروست ئەكات، بەڵام بەژەمی دووەم بەرگریەكە بەھێز دەبێت.
نیشانەی لاوەكی ڤاكسینەكە چییە و چیبكەم كە دروستبوو؟
-بەشێوێكی گشتی سەلامەتە بەدەگمەن ئەبێتە حەساسیەت بۆیە دوای وەرگرتنەكە نیو سەعات ئەمێنێتەوە لەبنكەی كوتان تا دڵنیا بن كە حەساسیەت پێی نیە وەكو تر لەوانەیە سەر ئێشە یان تایەكی كەم لە دوو رۆژی یەكەم ھەبێت تەنھا پاڕاستوڵ بەكاربێنە ئەگەر بەردەوام بوو سەردانی پزیشك ئەكەیت.
ئەم ڤاكسینە دژی كۆڕۆنای ھیندی كاریگەرە؟
-بەڵێ.
د سوارە عەلی مەولود، پزیشكی پسپۆڕی ھەناوی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP