دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22/07/2021

هۆکاری نەگەشتنی نرخی نەوت بۆ 80 دۆلار

ڕێبوار محمد محمد ئەمین ،ماستەر لەگرێبەستی نەوت و گاز

ئەمەریکا هۆکاری سەرەکییە بر بەرزنەبونەوەی  نرخی نەوتە بۆ 80دۆلارو .

سپۆنسەری سەرەکی ململانێی سعودی ـ ئیماراتی ئەمەریکایەو پشتی ئیمارات دەگرێت وەک بەدیلی سعودیەو جێ بەجێ کاری ئامانج وبەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا چونکە سعودیە لای داوەو ئێستا لەبەرژەوەندی ئەمریکا کارناکات ودەیەوێت قۆناغ بەقۆناغ نرخی نەوت بەرزکاتەوە ئەمەش مەترسی بۆسەر چارەنووسی هەموو سەرۆکێکی ئەمریکا چونکە تانەوت بەرزبێتەوە نرخی سوتەمەنیش بەرزدەبێتەوە و بەرزبونەوەی نرخی نەوت نرخی هەرگاڵۆنێک بەنزین 4دۆلار لەنرخی ئاسایی خۆی زیادبکات هێڵی سورە بۆسەر چارەنووسی سەرۆکی ئەمریکاو جێگەی قبوڵ نیەلای هاوڵاتیان.

ڕێکەوتنی نێوان ئەمریکا ـ سعودیەی ساڵی 1945 بۆ ئەوە بوو کەئەمریکا بنەماڵەی ئال سعود بپارێزێت و سعودیەش بەرژەوەندیە ئابوریەکانی ئەمەریکا بەتایبەت نەوت بپارێزێت.

بەڵام ئێستا سعودیە سود لەئەمریکا وەردەگرێت و هەوڵی ئاڵۆزکردنی دۆخی ئابوری ئەمریکا بەتایبەت نەوتیش دەدات.

ئێستا ئیمارات کوڕی گەورەو نوێنەری ڕاستەقینەی ئەمریکایە لەڕۆژهەڵات وبەتایبەت کەنداو وەبەکرداریش سەلماندی لەچەندڕۆژی ڕابردوو کە توانی بەرژەوەندی ئەمەریکا بپارێزێت و سعودیە و ڕووسیاناچار بکات کە هەناردەی نەوت زیادبکەن بۆ 400 هەزاربەرمیل و کاریگەری لەسەر نرخ دروست بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP