پشتیوان فەرەج
تۆماس كلێری ئه‌و وه‌رگێره بوو كه‌كتێبه كلاسیكیه‌كانی چینی وه‌رگێڕاو كردی به ئینگلیزی و كتێبخانه و جانتا و ژیانی ئه‌كادیمیا و سیاسیه‌كانی گۆڕی بۆ هه‌میشه كۆچی دوایی كرد.
به‌هۆی كلێریه‌وه زۆربه‌مان هونه‌ری جه‌نگمان بیست,ئه‌و كتێبه‌ی كه 2 هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش نوسرابوو له‌لایه‌ن جه‌نگاوه‌ر و فه‌یله‌سوفی چینی سه‌ن تزو نوسراوه و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك ئاشنای ستراتژیی جه‌نگ و سه‌ركردایه‌تی سیاسی بوون.
هه‌ر له‌ڕێی ئه‌م وه‌رگێڕه‌وه بوو كۆدی سامورای و كتێبی گۆڕانكاری و تاو تی چینگ به‌جیهان ناسێندرا. ئه‌م كتێبه به ئینجیلی جه‌نگ و سیاسه‌ت ناسێنراوه و په‌ند و عیبره‌تی به‌هێزی تیایه بۆ ژیان به گشتی.
كتێبی "هونه‌ری جه‌نگ" به گشتی باسی هونه‌ری بردنه‌وه‌ی ململانێ و كێبركێ و جه‌نگی سیاسی و سه‌ربازی ده‌كات. هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ململانێ ی تاكه كه‌سیه‌وه تا ئاستی ململانێ ی نێوده‌وڵه‌تی باس له هونه‌ری بردنه‌وه ده‌كات. گه‌وره‌ترین وانه‌ی ئه‌م كتێبه بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنه به‌بێ جه‌نگ و توندوتیژی, بردنه‌وه‌ی جه‌نگ و ململانێ یه له ڕێی تێگه‌شتن له سایكۆلۆجیای ململانێ و سیاسه‌ت و هێز.
وانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌یه كه بردنه‌وه‌ی جه‌نگ سه‌ره‌تا له مێشكدایه نه‌وه‌ك له مه‌یدانی جه‌نگ. وانه‌ی سێ یه‌م هه‌میشه ده‌بێت ئاماده بین بۆ په‌لاماری دوژمن و قه‌ڵای خۆمان پته‌و بكه‌ین, نابێت خۆمان بخه‌ڵه‌تێنین چونكه دوژمن هه‌میشه له بۆسه‌دایه و په‌لامار ده‌دات.
كتێبی هونه‌ری جه‌نگ پڕه له وانه‌ی گرنگ بۆ سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازیه‌كان و چه‌ندین وانه‌ی گرنگی تیایه ده‌رباره‌ی خۆئاماده‌كردن,جوڵاندنی هێز, گردكردنه‌وه‌ی سوپا و دیاریكردنی كاتی په‌لامار و به‌رگریكردن و پێویستی كشانه‌وه و هه‌ڵهاتن و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی لایه‌نی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌زیو و دیله‌كان.
كاتی خۆی ئه‌م كتێبه‌م كرد به كوردی و ئێستاش ده‌ستنوسه‌كه‌م لاماوه به‌ڵام هه‌رگیز ده‌رفه‌ت نه‌بوو به‌چاپی بگه‌یه‌نم..