دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئاسیشی گشتی هەولێر: لەسەر بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی هاتە دەنگ

  1. هەرێم نیوز
    دوابەدوای ڕوونكردنەوەكەی پارێزگای هەولێری، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر، لەسەر بڵاو بونەوەی گرتەیەكی ڤیديۆیی هاتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە. 
  2.  
  3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی -هەولێر، لەسەر بڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیديۆیی لەتۆڕە كۆمەلایەتییكان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،" ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە رۆژی هەینی ڕێکەوتی 2021/7/16 ، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( کەرکوک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن".
  4.  
  5. لەڕوونكردنەوەكەدا، ئەوەشهاتووە، دووپات دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.
  6.  
  7. ئاسایشی گشتی هەولێر، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، كە لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.
  8.  
  9. دەقی ڕونكردنەوەكە:
  10. روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێرەوە
  11. سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبوویتەوە و وا باسدەکرێت کە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە ، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە رۆژی هەینی ڕێکەوتی 2021/7/16 ، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای ( کەرکوک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن . دووپات دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.
  12.  
  13. لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.
  14.  
  15. راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP