دواین هەواڵ

جیهان‌

 21/07/2021

وه‌زیری ناوخۆی توركیا: ئه‌وه‌نده‌ی‌ نه‌ماوه‌ به‌پێ بڕۆین بۆ عێراق و سوریا

  1. هەرێم نیوز
    وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پارێزگای شرناخی باکوری کوردستان و لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەو رۆژانە دور نین بەپێ بڕۆینە عێراق و سووریا و "سڵاو بۆ برایانمان لە لیبیا بنێرین."
     
    ئێوارەی رۆژی سێشەممە 20ی تەمموزی 2021 سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پرۆگرامێک بە ناوی جەژنەپیرۆزە قسەی کرد و چەند بابەتێکی وروژاند.
     
    یەکێک لەو بابەتانە باسی دۆخی موسڵمانەکان بو لە جیهان کە لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەی بەوەکرد دابینکردنی ئارامی بۆ سوریا، عێراق، لیبیا، ئەفغانستان و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەرپرسیارێتی سەر شانی تورکیایە.
     
    ئەوەشی وت: "خوا ئەو رۆژە بە ئێمە و ئێوەش نیشاندەدات. ئەو رۆژانە دورنین کە بەپێ بڕۆینە عێراق و سوریا و لەوێشەوە بەیەکەوە سڵاو بۆ برایانمان لە لیبیا بنێرین. ئەو رۆژانە دور نین کە لە جوگرافیای موسڵمانانەوە تا فەڵەستین و ئەفغانستان باسی شارستانییەتی مرۆڤایەتی بۆ هەمو جیهان بکرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP