هەرێم نیوز
ڕیكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشە موشەكييەكەی ئەمرۆی سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند.
بەیانی ئەمرۆ لەكاتی نوێژی جەژن بەموشەك هێرشكرایە سەر كۆشكی سەرۆكایەتی لەئەفغانستان و دوای نیوەڕۆی ئەمرۆش داعش له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كانیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ی 7 موشه‌كی جۆری كاتیۆشاوه، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و ناوچه‌ی سه‌وزی له كابوڵی پایته‌خت كردوه‌ته ئامانج.
بەیانی ئەمرۆ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرایەوە كە مه‌راسیمێكی نوێژكردن له‌كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان، سه‌ره‌ڕای ده‌نگی ژماره‌یه‌ك موشه‌ك، ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان له نوێژكردن به‌رده‌وام ده‌بێت.
لەبارەی زیانی هێرشەكەشەوە وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، موشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، ته‌نها زیانی ماددیان هه‌بوه.