دانەر ئەسڵان
میمفیس دیپای ئەمڕۆ بە ڕەسمی بوو بە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی پاش ئەوەی لە یانەی لیۆنی فەڕەنسییەوە ڕووی لە یانە کەتەلۆنییەکە کرد.
ئەمڕۆ بە ڕەسمی پاش هەوڵی دوو ساڵ دواجار ڕۆناڵد کومان ڕاهێنەری هۆڵەندی یانە کەتەلۆنییەکە توانی هاونیشتمانەکەی پەلکێشی ڕیزی یانەکەی بکات.
لە ڤیدیۆ تۆمارێک دا کە بڵاو کرایەوە یاریزانە هۆڵەندییەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە دواجار خەونی دێرینی هاتۆتە دی کە ئەویش پۆشینی بەرگی بلاو گرانەوە هەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو لەگەڵ بەرشەلۆنە بە ستایڵێکی جیاوازترەوە بە دەردەکەوێت و هەوڵی تەواوی خۆی دەدات تا خزمەتی یانەکە بکات لە وەرزی نوێ دا.