دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

وێنه‌یه‌كی رۆناڵدۆ؛ ترسی لای‌ هانده‌رانی‌ یۆڤانتۆس دروستكردوه‌

  1. هه‌رێم نیوز
    كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی‌ یۆڤانتۆس، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی ته‌مومژاوی له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای‌ هانده‌رانی ئةو يانةية دروستكردوه‌.

    له‌ هاوینی داهاتودا گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس كۆتایی پێدێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ راپۆرته‌كان ده‌ڵێن، رۆناڵدۆ وای پێباشه‌ له‌و یانه‌یه‌ بڕوات، چه‌ند راپۆرتێكی تری رۆژنامه‌وانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ناوبراو بڕیاری مانه‌وه‌ی‌ داوه‌ له‌ ئیتاڵیاو ده‌یه‌وێت تا وه‌رزێكی تر هه‌رله‌وێ بێت.

    رۆناڵدۆ وێنه‌یه‌كی خۆی له‌ په‌نای ئۆتۆمۆبێلێكدا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ به‌ جلوبه‌رگێكی شینه‌وه‌و نوسیویه‌تی "رۆژی‌ بڕیاره‌كه‌".

    سایتی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌، وشه‌كانی‌ رۆناڵدۆ ترسی لای‌ هانده‌رانی‌ یۆڤانتۆس دروستكردوه‌، چونكه‌ رونی نه‌كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یۆفی-یه‌وه‌ هه‌یه‌، یاخود په‌یوه‌ندی به‌ بڕبارێكی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP