دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 18/07/2021

زۆر بوونی مووی نەخوازراو لە ئافرەتان

 ئەم بابەتە بابەتێکی ھەستیارە لە لای ئافرەتان ، لە بەر ئەوەی زۆر بوونی موو کاریگەریەکی سایکولوجی خراپ و کاریگەری لەسەر جوانی ئافرەت ھەیە. ئەم جۆرە مووانە رەنگی رەش و شێوازێکی رەق نزیک لە شێوازی مووی پیاوان ھەیە ،لە جەستەی ئافرەت دەردەچێ بە تایبەتی لە چەنەگە، سەر لێو، بن چەنەگە، لە دەوری گۆی مەمک، لە سک ،لە ژوورەوەی ڕان ،لە پشت .

ئەم حاڵەتە نەخۆشی نی یە بەلام نیشانەی نەخۆشی یە ،وە لە ٥-١٥%ئافرەتان دەبێت بە شێوەی جیاواز.

ھۆیەکانی زۆر بوونی موو؟

نەخۆشی pco o (تکیس المبایچ)،ئەوانەی نەخۆشی گلاندی سەر گورچیلە یان ھەیە کە دەبتە ھۆی بەرز بوونی ەۆرمۆنی کۆرتیزون،بەرز بوونی ھۆرمۆنی تیستوستیرۆن، نەخۆشی یەکانی گلاندی نوخامی، بەرز بوونی ھۆرمۆنی شیر.

ھەندێک جۆرە دەرمان وەک ، ئەو دەرمانانەی بەکار دێن بۆ رێک کردنی سووری مانگانە .

ھەندێک جۆرە کیسی ھێلکدان .

قەڵەوی .

چۆن دەزانیت ھۆیەکەی چی یە؟

پشکنین لای پسپۆری ئافرەت ، پشکنینی جەستە و پشکنینی خوێن، سونار. چارەسەر بەپی ھۆیەکە.. زۆر جار پێویست دەبێت لیزەر بەکاربێت دووای رێک کردنی ھۆرمۆنات و رێک بوونی سووری مانگانە، بەلام چارەسەرەکەی درێژ خایەنە ٦ مانگ بەرەو سەرەو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP