سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
کلتور
16/07/2021
كتێبخانهیهكی دێرینی سلێمانی، كراوه به "شوێنی یاری تاوڵە و سوعبەت و شەڕەجنێو"
ههرێم نیوز
بنهماڵهی عومهری مهكتهبه، كه خاوهنی كتێبخانهی سلێمانی-ن و یهكێكه له كتێبخانه دێرینهكانی ئهو شاره، رایدهگهیهنن، لهلایهن ئهو كهسانهی كه پێشتر بهردهستی باوكیان بون، سیمای كتێبخانهكه شێوێنراوهو زۆرێك له كتێبهكان دیار نهماون.
هاوكات رونیانكردوهتهوه، كه له ئێستادا، "مەکتەبە بوە بە شوێنی یاری تاوڵە و سوعبەت و شەڕەجنێو کە بە دڵنیاییەوە زیانی گەورەی بە شکۆ و سومعەی مەکتەبەکە وەک بنکەیەکی ڕۆشنبیری گەیاندوە".
عومەر عەبدولرەحمان (عومهری مهكتهبه) لەدایکبوی ساڵی (١٩٤٢)، لەساڵی ١٩٦٨ کتێبخانەی سلێمانی کردۆتەوەو لەو مێژوەوە تا دیارنەمانی جگە لە کتێبخانەکەی پیشەی تری نەبووە.. رۆژی 4ی ئابی 2012 لە كاتی گەڕانەوە لەماڵی كچەكەی لە وڵاتی سوید، دیارنەما و دوای 9 مانگ بێسەرشوێنی رۆژی 3/5/2013 پۆلیسی سوید رایگەیاند ئەو تەرمەی لە ناوچەی بۆكارین دۆزیویانەتەوە، جزدانێكی لەنزیك بوە كە ناسنامەی عومەری مەكتەبەی تێدایە.
ڕونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی عومەری مەکتەبەوە..
چەند ڕۆژێکە داخستنی مەکتەبەی سلێمانی بۆتە باس و خواسی خەڵکی سلێمانی و زۆرێک لە سایتەکان، ئێمە وەک بنەماڵەی عومەری مەکتەبە، سەرەڕای ئەوەی کە پێمان باش نەبو لەپێناوی ھێشتنەوەی ڕایەڵەی خزمایەتی ھەموو شتێک باس بکەین ، بەڵام لەلایەک لەسەر داوای ھەندێک لە سایتەکان و لە لایەکی تریشەوە بۆ رەتکردنەوەی ئەو تۆمەت و قسە ناڕەوایانەی بەرامبەرمان ئەکرێن، ناچاربوین ڕاستیەکان وەک خۆی بە ھەمو لایەک ڕابگەیەنین.
بەڕێزان ئێمە لە دوای مردنی باوکمانەوە، لە خۆشەویستیمان بۆ باوکمان و ھەستکردن بە بەرپرسیارێتیمان لە ھێشتنەوەی ئەو چاوگی ڕوناکی و ڕۆشنبیریەی کە عومەری مەکتەبە بە ھیمەت و ھەوڵ و توانای تاکە کەسی خۆی بەدیھێنابوو ، بڕیارماندا کە ھەتا بتوانین ھەوڵی ھێشتنەوەی بدەین ، ھەربۆیە ڕەزامەندیمان لەسەر ئەوەدا کە ئەو ستافەی کە ماوەیەک لەبەردەستی باوکماندا بوون و کەسی نزیک و جێی متمانەی باوکمان و ئێمەش بوون لەسەر داوای خۆیان و بە وەعدی ئەوەی کە زۆر باش ئەتوانن کارەکە بەڕێوەبەرن، ئێمە مەکتەبە کە پڕ لە کتێب بوو لەگەڵ دوو مەخزەنی پڕ لە کتێب کە ھەمووی موڵکی شەخسی عومەری مەکتەبە بوون ، خستمانە بەردەستیان و وەک یەکێک لە خۆمان حسابمان بۆ کردن ، بێخەبەر لەوەی کە سەردەمی زێڕینی مەکتەبەی سلێمانی بە مردنی خاوەنەکەی تەواو بووە و بەداخەوە ئەوان خزمایەتی و متمانە و دڵسافی ئێمەیان خراپ بەکارھێنا و کەوتنە شێواندنی مەکتەبە و سەرەڕای زیانێکی زۆری مادی کە ئەو ھەموو کتێبە دیار نەما و تەنانەت بەقسەی خۆیان مەخزەنێک کتێبیان بردۆتە تانجەرۆ لەوێ سوتاندویانە بێ ئەوەی ئێمە ئاگامان لێبێت ، کە ئەوە بۆ کەسێک سەروکاری لەگەڵ کتێبدا ھەبێت جێی تێڕامانە !! ماوەی دوو ساڵیش کرێی موڵک و باجی ساڵانەمان گرتە ئەستۆی خۆمان کە ئەبوو ئەوانە لە داھاتی مەکتەبە بدرانایە ، سەرەڕای ھەموو ئەمانە ئێمە شانمان دابوە بەری و ھەرچاومان لە ھێشتنەوەی ئەو یادگاریەی باوکمان بوو ، بەڵام کارەکە لێرەوە شێوەیەکی تری وەرگرت و ئەوەبوو کەوتنە پیلانگێڕی بۆ داگیرکردنی مەکتەبەکەو سڕینەوەی یەکجارەکی ناوی عومەری مەکتەبە و بنەماڵەکەی، تا کار گەیشتە ئەوەی داوایان لە خاوەن موڵک کردبوو کە دوکانەکە بکات بە ناوی ئەوانەوە ! سەرەڕای ئەوانە ھەمووی ئێستا مەکتەبە بووە بە شوێنی یاری تاوڵە و سوعبەت و شەڕەجنێو کە بە دڵنیاییەوە زیانی گەورەی بە شکۆ و سومعەی مەکتەبەکە وەک بنکەیەکی ڕۆشنبیری گەیاندووە ، ئیتر لێرەوە نەئەکرا زیاتر قبوڵی بکەین ، بۆیە داوامان لێکردن کە مەکتەبەکەمان ڕادەست بکەنەوە ئەوەتا ئێستا دایانخستووە و کلیلیشیان ڕادەستی ئێمە نەکردووە ھەتا ئێمەش وەکو خاوەنی شەرعی مەکتەبەکە بڕیارێکی گونجاوی لێبدەین .
لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین بۆ ھەموو ئەوانەی لە دڵسۆزی و خەمخۆریەوە ئەڕواننە مەسەلەکە و بە ھیوای ئەوەی ئەم ڕونکردنەوەیە وەڵامی ھەموو پرسیار و گومانەکان بێت.
بنەماڵەی عومەری مەکتەبە
هەواڵی پەیوەندیدار
20 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕۆنانی کەسایەتی ژن لە درامای ئادیابین دا
6 رۆژ پێش ئێستا
ئیرادەی ژن لە درامای ئادیابین دا
پێش 1 هەفتە
دەنگ و ئاواز و مۆزیکی جیهانی
هەواڵی زیاتر
1 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
زۆرترین بینراو
1
1 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت
2
3 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
3
1 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
4
2 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
5
5 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
6
3 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و عێراق بڵاوکرایەوە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP