دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 15/07/2021

زیانەکانی نان خواردن بە شێوەیەکی خێرا

 رەنگە بەهۆی کارەکەتەوە یان دەبێت سەردانی جێگایەک بکەیت و کاتێکی دیاریکراو هەیە، بەشێوەیەکی خێرا نان دەخۆیت کە رەنگە زۆر کات چەند خولەکێکی زۆر کەم بخایەنێت، بەڵام نازانیت چ زیانێکت بە تەندروستیت گەیاندووە.

خێرایی لە نان خواردندا دەبێتەهۆی ئەم ئەم نەخۆشیانە:

1-هاوسەنگی ترشی گەدە تێکدەدات و تووشی سوتاندنەوە و تێکچوون دەبیت، هەندێک کات دەبێتەهۆی هەڵئاوسان و غازات و قەبزبوون.

2-قەڵەوی و زیادبوونی کێش، چونکە مێشک پێویستی بە 20 خولەکە بۆ ئەوەی پەیامی تێری بۆ جەستەی بنێرێت، بەڵام تۆ کاتێک پەلەدەکەیت زیاتر دەخۆیت لە پێویست.

3-تووشبوون بە شەکرە بەتایبەت لە جۆری دووەم، یەکێک لە هۆکارەکانی خێراییە لە خواردندا، چونکە زیاتر دەخۆیت لەوەی کە گەدەت داوایدەکات، ئەمەش زیان بە کلوکۆزی خوێن و ئەنسۆلین دەگەیەنێت.

4-نەخۆشیەکانی دڵ، بەگوێرەی توێژینەوەکانی زانکۆی "هێرۆشیما" لە ژاپۆن، زاناکان ئاشکرایان کردووە خێرایی لە نان خواردن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاددەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP