ڕزگار حەمە
بەرهەمهێنانی نمایشی تارمایی ئازار بە ئۆنلاین
گرووپی شانۆی ئاسمان
تارمایی ئازار
پێشکەش دەکات
نمایشێك بە یەك ئەکتەری ژن
زمان: ئینگلیزی
خایاندنی نمایش: ٦٥ خولەك
7/25 تا 8/1
نوسین و نواندنی لێنۆرا ئێسی
بەرهەمهێنانی ڕزگار حەمە ڕەشید
تارمایی ئازار شانۆگەرییەکی سۆسیۆ – ڕەخنەییە بە چەندین شێوازی هونەریی باس لە کاریگەرییە دەروونییەکانی لەدەستدان دەکات. ئەم نمایشە سەما و شیعر و مۆنۆلۆگ و گۆرانیی لەخۆ گرتووە و پشتی بە چیرۆکی ڕاستەقینە بەستووە. هەرچەندە چیرۆکی ئەو پێنج کارەکتەرە ژنەی لەم کارەدا پیشاندراون (ئامینە، سۆفیا، مینی، کێڵی، زەکییە) زۆر لەیەك جیاوازن و هیچ یەکێك لەو ژنانە بەهیچ جۆرێك پەیوەندییان بەیەکەوە نییە،
بەڵام هەموویان هەڵگری هەمان بیرۆکەی سەرەکین: ئازاری ژیانکردن لەکاتێکدا شتێکی گرنگیان لەدەستداوە. بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، لێکدابڕانی خێزانەکان لە سنووری ئەمریکا و مەکسیکۆ، خۆکوژی، خەمۆکی و لاقەکردن بەشێن لەو بابەتانەی ئەم نمایشە لەخۆیگرتووە و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکات.
تێبینی: ٥٠%ی فرۆشی ئەم کارە دەبەخشرێتە خەستەخانەی هیوا لە سلێمانی. ئەو خەستەخانەیە چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان چارەسەر پێشکەشی تووشبووانی شێربەنجە دەکات. بەداخەوە بەم دواییانە بەشێکی زۆری بودجەکەیان لێبڕدرا، بۆیە لە ئێستادا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە بەخشین و هاوکاری دەبەستن. سوپاس بۆ ئەوانەی کە بە کڕینی بلیتێک لەم هاوکارییەدا بەشداریدەکەن.
ڕزگار و لێنۆرا
گرووپی شانۆی ئاسمان