دواین هەواڵ

کلتور‌

 11/07/2021

فیملی ئەنیمەیشنی (رۆح) گەڕان بەدوای مانایەكی تر بۆ ژیان

فەرمان ڕەشاد

ئەو فیلمە تێدەگەیەنێت ئامانج و رۆتینی ژیان لێك جیابكەیتەوە، جۆو میوزكژەنێكی ئاسایی بو خەونی بەوە دەبینی لەگەل تیپێكی ناسراو عەزف كات، هەموو ژیانی بەو ئامانجەوە بەستابویەوە، ئەوكاتەی عەزفەكەی كرد كە تەواو بو سەیری كرد هیچ هەستێكی جیاوازی پێنەبەخشی، زانی خۆشبەختی لە ئیشەكەی نیە، لەوەیە چێژ لە بونی كەسوكار و ئازیزەكانی وەربگرێت، چێژ لە بونی پەیوەندیەكانی وەربگرێت،

كەریەر(پیشە) بەشێكی ژیانە، بۆیە ئامانج تەنها ئیشكردن بێت لەوێ خۆشبەختی نادۆزرێتەوە، بەڵكو ئەوكاتەیە كە كەسە راستەكە بۆ ژیانت پەیدا دەبێت، تێگەیشتنێكی نوێت پێدەبەخشێت.

ئەو رۆحەی ناوی 22بو، كەسێك بو كە ئامانجی ژیانی ون كردبو، سەرەڕۆ دەژیا زۆرهەولیاندا بە ئامۆژگاری باشی بكەن، قسەی زاناكان و مرۆڤە گەورەكان كاریگەری نەبو، بەڵام میوزیكژەنێكێكی سادە توانی بیگۆرێت، كاتێك جۆو بە كردارەكان و پێدانی سۆز و خۆشەویستی ژیانی پیشاندا نەك هەر قسە،

گۆڕا، 22 پێی گۆتین كە چەند خراپە ئینسان هەوڵبدا ئەوانی تر بشكێنێ بە قسەی نێگەتیڤ، 22 هەموو قسە نێگەتیڤەكانی ئەوانی تری لەبیر بو ببوە كێوێكی گەورە لەبەردەمی نەتوانێ بیر لە ژیان و خۆشەویستی بكاتەوە، بۆیە هەركاتێك دەیەویست بەرەو ژیانێكی نوێ هەنگاو بنێت قسەنێگەتیڤەكانی ئەوانی تر رێگایان لێی دەگرت، بۆیە زۆر مەترسیدارە كە ئێمە ئەوانی تر بشكێنینەوە پێیان بلێین هیچ نین بەكەڵكی ژیان نایەن،

دەبێ ئاگامان لە قسەكانمان بێت، جۆو رایت پێرسن بو بۆ 22، بۆیە توانی ژیانی بگۆرێت، هەموان دەبێت بەدوای ئەو كەسە بگەرێین كە مانایەكی تر بۆناو ژیانمان دەهێنن. و هەست و سۆزێكی راستەقینەمان پێدەبەخشن.

جۆو كاتێك یارمەتی 22ی دا، دواجار بوە هۆی ئەوەی خۆشی دەرفەتێكی نوێی ژیان بەدەستبهێنێتەوە، مانای وایە كاتێك یارمەتی ئەوانی تر دەدەین، ئەوە بێ ئەوەی بزانین یارمەتی خۆشمان دەدەین بۆ ژیانێكی باشتر و دەرفەتێكی باشتر، دواجار كە جۆو دەرفەتێكی نوێی ژیانی پێ بەخشرا، یەك رستەی وت لەسەر ئەوەی چی دەكات، وتی كە چێژ لە هەموو ساتێكی ژیان دەبینێ.

دواجار تێی گەیاندین چێژی ژیان تەنها لە ئیش و كار نیە، بەڵكو لە هەموو ساتێكیەتی كە ئەگەر تێی بگەین و لەگەل كەسە باش و دڵسۆزەكانمان بەشی بكەین.

دەشكرێ مانای زۆر جوانتری لێدەربهێندرێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP