دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 09/07/2021

بۆ ئەوەی بەرنامەی ژیانت چاکتر بێت واز لە "30"خوی نادروست بھێنە...!!

شەماڵ موفتی

١-کاتت بە فیڕۆ مەدە لەگەڵ کەسانێک کە دڵسۆزت نین

٢-ڕامەکە لە کێشەکانت ، فێربە بەرەوڕویان بیتەوە

٣-درۆ مەکە لەگەڵ خۆتا و بە گوێرەی تواناكانت مامەڵە بکە و ھەنگاو بنێ

٤-بەسیه تی قوربانیکردنی بەختەوەریت بۆ خەڵکی ناشایستە

٥-زۆر پیرۆزە (خۆویست نەبیت) بەڵام واش نا خۆتت بیرچێتەوە

٦-ھەمیشە ھەوڵبدە بە پێچەوانەی ناخت نەبیت

٧- لە ھەڵەکردن مەتۆقێ ( واتا ناکرێ ھیچ کارێک نەکەیت لە ترسی ئەگەری ھەڵەکردن)

٨- دوای تەوبەی دروست خۆت سەرزەنشت و ئازار مەدە

٩- بەختەوەری کاڵایەکی گرانبەھا نییە, زۆرینەی ئەسبابەکانی پارەیان تێ ناچی!َ وەک: خۆشەویستی , پێکەنین, کارکردن بە دڵسۆزییەوە,...

١٠- ناکرێ لەبەر ھەڵەیەکی بچوک واز لە ھاورێکانت بھێنی و ھیچ بایەخێک نەدەیت بە جوانی و پاکی ڕابوردویان لەگەڵت.

١١-واز بھێنە لە تەمەڵی و ژیرانە بارودۆخ ھەڵسەنگێنە و بڕیاری دروست بدە.

١٢-ئەوە دەرکە لە مێشکت کە ھەمیشە ئامادە نیت

١٣- مرج نییە ھەمیشە ڕەفیقت ھەبێ, بەتەنیا بیت باشترە لەوەی ڕەفیقی نەگونجاوت ھەبێ.

١٤- ھەر لەبەر ئەوەی ڕەفیقی پێشوت دڵسۆزت نەبوو نابێ ڕەفیقایەتی نوێ رەفز بکەیت.

١٥-سەرکەوتن پێشبڕکێیە لە نێوان خۆت و ناخت نەوەک خۆت و خەڵک , واتا ھەرگیز مونافەسەی خەڵک مەکە.

١٦-واز لە ئیرەیی (حەسودی) بھێنە. جگە لەوەی چاکە و حەسەناتت بەتاڵ ئەکاتەوە, ھەمو دەرگاکانی کامەرانیت لێ دا ئەخا.

١٧- بۆ (لەدەست دەرچو) خەفەت مەخۆ , وە حاڵی خۆشیش واجباتت لەبیرنەباتەوە

١٨- بوغز و کینە ئەتتوێنێتەوە و دەیان نەخۆشیت بۆ دروست ئەکا

١٩- ئەگەر ئاستی (ڕۆشنبیری و بیرکردنەوە و ھەڵسوکەو ت)ت بەرزتربو لە دەوروبەرت , نەکەی لە پێناوی خەڵکدا نزمیانکەیتەوە.

٢٠- کاتت بە فیڕۆ مەدە ھەر باسی خۆت بکەیت بۆ خەڵک.

٢١- چرکە چاکەکانی مێژووت لەبیر خۆتی مەبەرەوە, ئەو ساتە [بێ ناوانە] دەکرێ ببنە پاڵنەر بەرەو سەربەرزی و کامەرانی( فرمێسکێ نیوەشەو, چاکەیەکی نھێنی, لێبوردنێک...) [ من عمل صالحا من ذكر أو أنثى و هو مؤمن فلنحيينه حياة طيبة..]

٢٢- ئەوە لە مێشکت دەرکە کە ھەمو شتێکت ئەبێ بێ عەیب و بێ کەموکوڕی بێت (کەمال بۆ خوایە)

٢٣- نابێ پشوو نەدەیت, (لەشت, دەرونت, ....) مافیان ھەیە بەسەرتەوە و دەبێ ھەقیان بدەیتێ. واتا جار جار پێویستە لە (خۆت) و ( شوێنگەکەت) دورکەویتەوە و لەدورەوە تەماشایانکەیت بە مەبەستی نرخاندن

٢٤- مەرج نییە ھەمیشە ڕێگەی ئاسان بگریتە بەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت, ھەندێ جار زۆر پێویستە ڕێگەی سەخت بگریتەبەر چونکە ڕێگەی تر نییە لەو قۆناغانەدا.

٢٥- دروستە خۆت بە کەسێکی بەھێز و ئەعساب سارد دەرخەیت, بەڵام کاتی سۆز با فرمێسک بێتە خوارێ ئەوە ھیــچ لاوازی نییە, بەڵکو ھەستی ناخە و ھەڵدەقوڵێ.

٢٦-واز لە پاساوھێنانەوە و لۆمەی ئەم و ئەو بھێنە. چی تیایە بڵێت ھەڵە بوم؟

٢٧- مەراقکردن بۆ شتی گرنگ پێویستە بەڵام نەوەک بۆ ھەمو شتێک, ئەوسا وزەت پێ نامێنێ بۆ خەیر و چاکە

٢٨- مەبە بە مامە خەمە, رەحمەت و یارمەتیدان زۆر بەھایەکی گرنگە بەڵام مامە خەمەیی بێ سیستەمییە

٢٩-ئەو شتەی ناتەوێ ڕوو بدا یان (لای خوا نوسراوە) و ھەر ڕوو ئەدا و یان (لای خوا نەنوسراوە) و ڕوو نادا, ولە ھەردو حاڵەتدا ھەرگیز خۆتی پێوە سەرقاڵ مەکە

٣٠-نەکەی ناشکور بیت . بە قەناعەتکردن میشک و دەرون و لەشت ئەپارێزی و دەتوانی بەرەو باشتر و چاکتریش ھەوڵ بدەیت.بەڵام بە ناشکوری ئەزێتی ناخت ئەدەیت و دەرونت بریندار ئەکەیت.. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP