دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 23/06/2021

بارام مەجید خان: ئێمە نامانەوێت دەستورمان هەبێت وەک عیراق بەڵکو ئەبێ کوردستان بکەینە وڵاتێکی دەستوری

پرسی نوسینه‌وه‌ی‌ پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ گه‌رمه‌كانی ناوەندە سیاسی و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانییەكان و شه‌قامی سیاسی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە،به‌وپێیه‌ی‌ دەستور خۆی په‌یوه‌ندیداره‌ بە سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئایینده‌ی‌ نه‌وه‌كانی،راوبۆچونی جیاوازیش هه‌یه‌ له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی‌ ماده‌كانی و رۆڵی شاره‌زایان و رۆشنبیران و نوسەران له‌م پرسەدا گرنگی تایبەتی هەیە، (هه‌رێم نیوز) له‌ ته‌وه‌رێكدا له‌باره‌ی‌هەوڵەكان بۆ نوسنەوەی پرۆژەی دەستوری هەریم و بۆچونه‌كان له‌سه‌ر ئەم پرسە ، راو بۆچونی رۆشنبیران و نوسەران وەردەگرێت.
لەحەوتەم بەشی تەوەرەكەی هەرێم نیوز،"بارام مەجید خان شرۆڤەکار و چاودێری سیاسی" بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە:

هەرێم نیوز:پرۆژەی نوسینەوەی دەستوری ھەرێم یەکێکە لەو بابەتانەی کە چەندین ساڵە بۆتە گرکوێرەیەک لەنێون لایەنە سیاسیەکان بەبروای ئێوە ناکۆکی و جیاوازییەکان لەچییەوە سەر چاوەیان گرتووە...؟

بارام مەجید خان :بە بڕوای من جیاوازیەکان لە نەبوونی متمانەی هێز و لایەنە سیاسیەکانەوە سەرچاوەی گرتوە. تێڕوانینی زۆر جیاواز هەیە لە سەر پرسی دەستور. هێزە عیلمانیەکانی کوردستان ناکۆکن لە سەر پرسی یەکلاکردنەوەی سیستەمەی سیاسی لە کوردستان. ئایا سیاستەمی سەرۆکایەتی پەیڕەو بکرێت یا خود پەرلەمانی لە سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستان. هەرچەندە پێموایە لەم هەوڵەی ئێستادا بو نوسینەوەی دەستور گرفتێکی زۆر جدی نابێت. و لایەنەکان بە تێکڕا لە سەر ئەم بابەتە دەگەنە ئەنجام. وە بەشێکی تری گرفتەکە تێڕوانینی حیزبیە بۆ پرسی دەستور بە تایبەتی لە لایەن گشت هێزە سیاسیەکانی کوردستان.هەرچی هیزە ئیسلامیەکانی کوردستانیشە خوازری جێگیر کردنی بنەمای شەریعەتن لە دەستوردا. بابەتی دەستور ئەگەر لە سات و کاتی گونجاو دیراسە نەکرێت و سازانی نیشتمانی لە سەر نەبێت نەک نابێتە هۆی یەکخستنی گەلی کوردستان بەڵکو وەک بۆمبێکی چینراوە لە نێوان هێزەسیاسیەکاندا دەتەقێتەوە.

بابەتی دەستور ئەگەر لە سات و کاتی گونجاو دیراسە نەکرێت و سازانی نیشتمانی لە سەر نەبێت نەک نابێتە هۆی یەکخستنی گەلی کوردستان بەڵکو وەک بۆمبێکی چینراوە لە نێوان هێزەسیاسیەکاندا دەتەقێتەوە.

هەرێم نیوز:بە ڕای شارەزایانی ناو خۆیی و بیانی دەستورێک بۆ ھەرێم دەبێتە بنەماو مەرجەعێک بۆ کۆی ھێزە سیاسیەکان و پێکھاتە ئیتنیەکانی ھەرێمی کوردستان ، بەڵام ھەرێم نزیک بە ٣٠ ساڵە بێدەستورە ! دەمەوێت بپرسم زیانەکانی نەبونی دەستوری ھەرێم چیبوون .

بارام مەجید خان:دەستور دەستەبری چواچێوەی ماف و ئازادیەکان دەکات. دەستور چوارچیوەی کایەی سیاسی لە هەرێم ڕێکدەخات. دەستور سنوری کوردستان دیاری دەکات. ئەوکات هیچ کەس و لایەنێک ناتوانی لە دەرەوەی دەستور هەڵسوکەوت بکات.ئەمە لە هەموو جیهاندا باوە. سەرۆکەکان سنوردار و پابەند ئەکات لە بەرامبەر گەل و یاسادا. سوپا یەک دەخاتەوە.... لە غیابی دەستور هیچ کام لە رەهەندانە جێگیر نابن.

هەرێم نیوز: بۆچونێک ھەیە لەناو ناوەندەکانی میدیاو تەنانەت شەقامی کوردستانیشدا باس لەوە دەکات بونی دەستور ھیچ لە دۆخەکان ناگۆرێت، نمونەی دەستوری عێراق دەھێننەوە و دەڵێن دەستوری عێراق تەنھا مەرەکەبی سەر کاغەزە و لایەنە باڵا دەستەکانی عێراق تەنھا ئەو بڕگانە جێبەجێ دەکەن کە لەبەرژەوەندی خۆيانە .... پرسیارەکەی من بەدیاری کراوی ئەوەیە چ مکانیزم و ئالیەتێک لەناو دەستوری ھەرێمی کوردستان پێویستە کە گرەنتی جێبە جێکردنی بەندەکانی دەستور بکات .

بارام مەجید خان: ئەو بۆچونە تا ڕادەیەک ڕاستە. سەیری وڵاتانی دەورودەر بکە. خاوەن دەستورن بەڵام بە شێوەیەی هەڵبژاردنی بەرژەوەندی مامەلە لە گەڵ دەستور ئەکەن.ئێمە نامانەوێت دەستورمان هەبێت وەک عیراق، بەڵکو ئەبێ کوردستان بکەینە وڵاتێکی دەستوری. جارێکی تر لەم رێگا یاساییەوە کوردستان سەر لە نوێ بونیات بنێینەوە. دەبێ هەموو ئەو یاسایانەی کە رەهەندی دەستوریان هەیە هەموار بکرینەوە و ئامادە بکرێن بۆ گونجاندنیان لە ناو دەستوردا کە زۆرترین ئازدی و ماف دەستەبەر بکات کە جێگای دڵنیای بێت بۆ گەل. زەمان لە هەموو جیهندا دادگای باڵای دەستوریە کە پێویستە لە یاساناسی گەورە و بێلایەن بن.

یەکیک لەو بابەتە پرئیشکالیەت و تەحەدیانەی روو بەرووی دەستوری ھەرێمی کوردستان دەبێتەوەسنور و ناوچەی جوگرافی ھەرێمی کوردستانە 

هەرێم نیوز: یەکێک لەو خاڵانەی کەزۆر بۆتە جێگای گفتوگۆ جیاوازی دروستكردووە بابەتی شەریعەتی ئیسلامی و ئازادی پێکھاتە دینی وئاینە جیاوازەكانەبەبروای ئێوە بۆ پاراستنی مافی ھەموو پێکھاتەو ئاینە جیاوا زەکان پێویستە ئەو بابەتە چۆن چارەسەر بکرێت.

بارام مەجید خان: ئایین لە کوردستان بەشیکی گرنگی کەلتوری مێژووی و نەتەوەییمانە پێویستە دەستور رێز لە هەموو ئایینەکان بگرێت و دەستەبەری نەریتە ئاینیەکان بکات یاساکان دژی بنەما سەرکیەکانی ئاینیەکان نەبن. یاسای باری کەسێتی و پەیوەندیە خێزانیەکان. بەڵام ئایین ناکرێت وەک بنچینەی تەشریع لە دەستوردا جێگیر بکرێت. سەری یاساکانی عیراق بکەین کە یەکێکە لە وڵاتە هەر پێشکەوتوەکانی دنیای عەرەبی و ئیسلامی ئەوان ئەزمونی زۆر باشیان هەیە بۆ چارەسەری ئەم گرفتانە. ئەبی دەستوری هەرێم سازگاریش بێت لە گەڵ دەستوری عیراق.
یەکیک لەو بابەتە پرئیشکالیەت و تەحەدیانەی روو بەرووی دەستوری ھەرێمی کوردستان دەبێتەوەسنور و ناوچەی جوگرافی ھەرێمی کوردستانە ، بەروونترناوچە جێ ناکۆکەکان کە کێشەی بنەرەتی کورد و عەرەبە لە عێراقچۆن لەدەستوری ھەرێمی کوردستان یەکلای دەکرێتەوە .
من پێم وایە ئەمەم خاڵە وەک بۆمب لە نێوان هەرێم و بەغدا ئیشکالیەتی گەورە دروست ئەکات. پرۆژەی دەستوری هەرێم وەک بابەتی ریفراندۆم نەیاری زۆری بۆ دروست ئەبێت. ئەبی دەستوری هەریم دو سنور دیاری بکات یەکیان سنورەکانی ئێستایەوە بابەتی دوهەم ببەستیتەوە بە دستوری عیراق و مادەی ١٤٠.

سەرۆکی هەرێم توانیویەتی متمانەی هەموو هێزو لایەنەکان بە بێ جیاوازی بەلای خۆییدا کێش بکات کە ئەمە جێگای دەست خۆشیە و ئەزمونێکی جیاواز و تازەیە لە سەرۆکایەتی هەرێم.

هەرێم نیوز: لەماوەی رابردوو دا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەشی زۆری لایەنە سیاسیەکانی کرد بۆنزیک کردنەوە بۆچونەکان و گەیشتن بە سازانێک لەسەر دەستوری ھەرێم بەبڕوای ئێوە ئەم ھەو ڵانە تاچەند نزیکامان دەکاتەوە لەگەیشتن بەرێککەو تنێک لەسەر پرۆژەی نوسینەوەی دەستوری ھەرێم .

بارام مەجید خان: لە دوو سێرەوە ئەتوانین تەماشای ئەم بابەتە بکەین. یەکەم تا ئێستا هەموو لایەنەکان رەزامەندن بە شیوەیەکی مەبدەئی لە سەر زەرورەتی دەستور بۆ هەڕیم بەڵام لە تەفاسیڵدا جیاوازی هیە نەک جیاوازی بنچینەیی. رەهەندی دووەم سەرۆکی هەرێم توانیویەتی متمانەی هەموو هێزو لایەنەکان بە بێ جیاوازی بەلای خۆییدا کێش بکات کە ئەمە جێگای دەست خۆشیە و ئەزمونێکی جیاواز و تازەیە لە سەرۆکایەتی هەرێم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP