هەرێم نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاری داوە قەرز بداتە هاووڵاتیان
بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون. ئەندامێکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت
بەپێی یاسا هەر قەرزێک لە عێراق بدرێت، دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
ئێوارەی دوێنێ 22ی حوزەیرانی 2021 دوای کۆبوونەوەی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حهسهن نازم، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەڤانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و ئاشکرای کرد حکومەت قەرزی نیشتەجێبوون
دەداتە هاووڵاتیان.
لە کۆنگرەکەدا د.نازم حەسەن ئاماژەی بەوە کرد،
کە حکومەتی عێراق دەیەوێت گرنگی بە دۆسیەی نیشتەجێبوون بدات و گوتی: "دهستپێشخهرییهك
ههیه بۆ پێدانی قهرز بۆ كڕینی یهكهی نیشتهجێبوون. بانکی ناوەندی یەک ترلیۆن و 800 ملیار دیناری بۆ سندوقی
خانووبەرە و نیشتەجێبوون دابینکردووە".
بە گوتەی گوتەبێژی حکومەتی عێراق قەرزەکە بێسوود
دەبێت بە رێژەی سفر. ماوەی دانەوەی قەرزەکەش 20 ساڵە.
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لێژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عێراق سەبارەت بەوەی قەرزەکە گوتی: "لە رووی یاساییەوە هەموو پارەیەک
کە لە عێراق تەرخان بکرێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".