سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
22/06/2021
فرانس پرێس: ئه‌و پاره‌یه‌ی حه‌شد ده‌ستیده‌خات، ئێران و حیزبوڵای لوبنانی سودی لێوه‌رده‌گرن
هه‌رێم نیوز
بەگوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، حه‌شدی شه‌عبی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بوه به یاریكه‌رێكی وه‌ها كه به ئاسانی پشتگوێ ناخرێ و خاوه‌نی دوه‌مین گه‌وره كوتله‌شه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، حه‌شدی شه‌عبی له توانایدایه مامه‌ڵه به ملیاره‌ها دۆلاره‌وه بكات و خاوه‌نی هێزێكی سه‌ربازی زه‌به‌لاحه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت و له‌مدواییانه‌شدا ئه‌وه‌ی سه‌لماند؛ ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌سه‌ر دۆخی سیاسی‌دا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌ڵبژاردنی ئیبراهیمی ره‌ئیسی، پاڵنه‌رێكی نوێیه بۆ حه‌شد و له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئه‌بو وه‌لا وه‌لائی، هه‌ڵبژاردنی ره‌ئیسی به تێكشكانی "ئاساییكردنه‌وه‌و سه‌رشۆڕی" ناوبردوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئازادكردنی ئه‌بو وه‌لا وه‌لائی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌بو له‌سه‌ر تاوانباركردنی به كوشتنی چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به گه‌وره‌بونی هه‌ژمونی حه‌شد له قه‌ڵه‌مدراوه.
ریناد مه‌نسور، له سه‌نته‌ری "چاتام هاوس" بۆ توێژینه‌وه له ئاژانسی فرانس پرێس، باسی له‌وه‌كردوه، كه حه‌شد، هاوپه‌یمانێتییه‌كی ئه‌و گروپانه‌یه له ئێرانه‌وه نزیكن و ئامانجی ئه‌وه‌یه له نه‌بونی سه‌روه‌ری یاسا بگاته ده‌سه‌ڵات به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گه‌ل و داموده‌زگاكانه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی لێبكرێت.
ئه‌و توێژه‌ره وتویویه‌تی، ئازادكردنی قاسم موسڵیح، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر راده‌ی قوڵبونه‌وه‌ی حه‌شد به‌ناو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا تا ئه‌و راده‌ی شۆڕبونه‌وه‌ی ئه‌و له شۆڕبونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌وره‌تره.
به‌رپرسێكی باڵای عێراقی، كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، باسی له‌وه‌كردوه، لایه‌نگرانی حه‌شد له جومگه‌ی هه‌مو هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌ن، بۆیه هیچ ترسێكیان له‌و هێزانه نیه.
ئه‌و به‌رپرسه، كه به‌هۆی هه‌ستیاری پۆسته‌كه‌ی ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ئاشكرایكردوه، گروپه‌كانی حه‌شد خزاونه‌ته ناو پاشماوه‌ی سوپا، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن سوپا لاواز بكه‌ن و ته‌فروتونای بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی دڵسۆز ماون، كه خۆیان راگرتوه له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه.
هاوكات له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوته‌ڕو، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر خاڵه سنورییه‌كان و به‌نده‌ره‌كانی عێراق و له رێگه‌ی به‌رتیل و قاچاخچیه‌تیه‌وه گه‌نجینه‌كانی پڕكردوه‌و بۆ موچه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشی پێویستی به‌و پاره‌یه نییه، چونكه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه موچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و پاره‌یه‌ی حه‌شد ده‌ستیده‌كه‌وێت، له كۆتاییدا چه‌ند لایه‌نێك سودی لێوه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌ت ئێران و حیزبوڵای لوبنانی.
هەواڵی پەیوەندیدار
2 رۆژ پێش ئێستا
لەناو قوڵایی قەیرانەکاندا دەرفەتی گەورە دروستکرد سەرکردە مەزنەکان هیچ کات بێ ئومێد و تەسلیم نابن
3 رۆژ پێش ئێستا
باڵندەى شین، داهێنانى ئیسرائیلى و بەڵاى گیانى ئێرانییەکان
3 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
هەواڵی زیاتر
1 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
زۆرترین بینراو
1
21 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت
2
3 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
3
20 کاتژمێر پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
4
2 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
5
5 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
6
3 رۆژ پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و عێراق بڵاوکرایەوە
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP