هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمهرگه له رونكردنهوهیهكدا سهبارهت به كوژرانی (جوانڕۆ کەریم قادر) ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی رایدهگهیهنێت "وەزارەتی پێشمەرگە، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتۆتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین".
رونکردنەوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە
ئەمڕۆ ۲۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ هەواڵی گیانلەدەستدانی (ن.چ.د٨ جوانڕۆ کەریم قادر ) کارمەندی وەزارەتمان پێگەیشت، دوای بەدوا داچوونی بەرپرسی یەکه سەربازیەکەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، تەرمی ناوبراو بەدەستبەستراوی لە نزیک گوندی (پەلکەڕەش) کە دەکەوێتە نیوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە.
ناوبراو ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتۆتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٢/حوزەیرانی ٢٠٢١