دواین هەواڵ

عێراق‌

 21/06/2021

موقتەدا سەدر: هیوادارم هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسی نەبێتە هۆی ئاڵۆزترکردنی ململانێکان

هەرێم نیوز

موقتەدا سەدر، ڕایگەیاند "ئێمە وەکو عێراقییەکان بە هەموو ویست و بیروبۆچوون و ئاراستە جیاوازەکانەوە، بەتایبەتی برایانمان لە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، پێویستە ئاراستەیان نیشتمانی بێت، کە ئێستا لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدان.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە  هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر لە تویتێکدا رایگەیاند، هیوادارە هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسی وەکو سەرۆککۆماری ئێران و دەستبەکاربوونی نەبێتە هۆی ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە و ململانێکان و دەشڵێت:" هیوادارە ژیری و شەرع و دیالۆگ رۆڵی گەورەی هەبێت و کۆتایی بهێندرێت بە ململانێ سیاسی و تائیفییەکان لە ناوچەکەدا.

موقتەدا سەدر، لەتویتەكەیدا ئەوەشی نوسیوە، "هەنگاوێکی لەو جۆرە هێز دەداتە ئیسلام و شیعە و عەرەب و لاوازبوونی دووژمنی هاوبەش بەگشتی و ئیسرائیل بەتایبەتی، کە سوودی لە ململانێیەکان وەرگرتووە".

سەدر، دەشڵێت: "داوا لە هەردوو دراوسێی خۆشەویستمان شانشینی عەرەبی سعودیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین کێشەکانیان چارەسەر بکەن و عێراقیش لەو ململانێیە دەربهێنن کە هەیە و دەستوەرنەدەنە کاروباریەوە، بەتایبەتی عێراقی داهاتوو لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیدایە، ئەمەش پرسێکی نێوخۆییە".

رێبەری رەوتی سەدر لەتویتەكەدا باس لەوەشدەكات،" ئێمە وەکو عێراقییەکان بە هەموو ویست و بیروبۆچوون و ئاراستە جیاوازەکانەوە، بەتایبەتی برایانمان لە پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، پێویستە ئاراستەیان نیشتمانی بێت، کە ئێستا لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدان، بەو واتایەی پابەندبن بە هەموو ئەوانەی باسیانکردووە، بەتایبەتی رێزگرتن لە سەروەری و یەکێتی و شکۆی دەوڵەت".

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP