دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 21/06/2021

سێ هەنگاو بۆ چارەسەری نیگەرانی

ژیانی رۆژانە پڕبووە لە هۆكارەكانی نیگەرانی و بارگرانی و سترێس، وای لێ هاتووە كە هەریەكەمان ئەو نیگەرانییە وەك بەشێك لە ژیان قبووڵ بكات، ئەگەرچی هەمووان دەیزانن كە نیگەرانبوون باش نییە و كار دەكاتە سەر میزاج و تەندروستیمان ئەگەر كۆنترۆڵی نەكەین، بۆیە ئەوەی خوارەوە سێ هەنگاوی كاریگەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.

یەكەم/ سەیری كێشەكانت بكە، بۆ چارەسەركردنی نیگەرانی و رارایی و ترس سەرەتا پێویستە دان بەوەدا بنێیت كە بەراستی كەوتوویە ناو ئەو حاڵەتانەوە و پێویستە شتێك بكەیت بۆ زاڵبوون بەسەریاندا، واتە بەر لەوەی كەسانی تر ئاگەدارت بكەنەوە كە ئەو حاڵەتەت هەیە یان نكووڵی لێ بكەیت، ئینجا گوێ بۆ رێنوێنی كەسانیتر بگرە لەو بارەوە، تۆ سەیری ئاوێنە بكە و خۆت ببینە كە ئاسوودە نیت، بەمانایەكی تر پێویستە كێشەكە ببینیت بەر لە چارەسەركردنی.

دووەم/ هۆكارەكەی دیاری بكە، رەنگە زۆرێك ئەگەر هەست بەوەی بكەن كە تووشی نیگەرانی و رارایی هاتوونەتەوە پەنا بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لە رێگەی گەشتكردن و وەرزشكردن و تێڕامان ببەن، كەچی ئەوانە هەر وەك چارەسەرێكی كاتی نیگەرانی دەمێننەوە بەبێ چارەسەركردنی هۆكاری راستەقینەی، بۆیە هەر بە هاتنەوەت بۆ ژیانی ئاسایی نیگەرانی رووت تێ دەكاتەوە.

بۆیە لێرە و بەر لە پەنابردن بۆ ئەوانەی سەرەوە، هەوڵ بدە ئەو شتانە دیاری بكەیت كە نیگەرانیت بۆ دروست دەكەن، تۆ پرسیار لەخۆت بكە كە بۆچی ئەو هەستەت لا دروست دەبێت و ئەوەی پێشتر لەو بارەوە فەرامۆشت كردووە بیری لێ بكەوە و لێرەدا هەنگاوی دووەم باوێ و دەست پێ بكە.

سێیەم/ ئەو كاتەی هەست بە نیگەرانیت دەكەیت و هۆكارەكەش دەزانیت كاتی چارەسەر دێت و پێویستە بڕیاری گۆڕانكاری بدەیت، لەوانە خۆت لەو كەسانە دوور بخەوە كە هەستی نیگەرانی و نائومێدیت لا دروست دەكەن و ئەگەر كێشەیەكی ئاڵۆز و چارەسەر نەكراویشت هەیە، هەوڵی چارەسەركردنی بدە و لێیان رامەكە، لە كۆتاییشدا رەنگە لە گۆڕانكارییەكاندا كێشەت بۆ دروست بێت و بەزەحمەت بن، بەڵام پێویستە بیزانی كە هەوڵدان بۆ دەربازبوون باشترە لە مانەوەت لەوناو ئەو حاڵەتە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP