دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20/06/2021

عێراق پێشبینی ده‌كات نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته‌ 80 دۆلار

  1. هه‌رێم نیوز
    وەزارەتی نەوتی عێراق پێشبنی ده‌كات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو بگاته‌ 80 دۆلار.

    عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی /واع/ رایگه‌یاندوه‌: گه‌شبینین به‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه‌، به‌ڵام چاومان له‌وه‌یه‌ نرخ جێگیربێت".
  2.  
  3. هاوكات پێشبنییكردوه‌ "نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 70 دۆلار تێبپه‌ڕێنێت و بگاته‌ 80 دۆلار"، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ به‌س له‌ كاتێكی دیاریكراو بكات بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و نرخه‌.
  4.  
  5. ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخی نه‌وت به‌رزو نزم ده‌كات، رۆژی هه‌ینی رابوردوش نرخه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌روی 70 دۆلاره‌وه‌ داخرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP