دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 20/06/2021

یەکێک لەسەگەکانی ماڵی بایدن مرد

سەگە گەورەکەی ماڵی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە تەمەنی 13 ساڵیدا مرد

هەرێم نیوز
سەگە گەورەکەی ماڵی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە تەمەنی 13 ساڵیدا مرد.


خێزانی جۆ بایدن دوو سەگیان هەیە گەورەکەیان ناوی چامپ بوو و ئەوی دیکەشیان ناوی مەیجەرە، کە هێشتا زیندووە.

چامپ، کە لە جۆری جێرمەن شێپەردە، لە ساڵی 2008 لەلایەن جێڵ، هاوژینی بایدن لە یەکێک لە ناوەندەکانی بەخێوکردنی سەگەکان هێنرایە ماڵەوە. ئەوەش بەبۆنەی دەستنیشانکردنی جۆ بایدن بە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کە ئەو دەمە باراک ئۆباما بوو.

بایدن لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند، چامپ یەکێك لە دوو سەگەکەی نێو خێزانی ئێمە بە ئارامی لەنێوماڵدا مرد.

چامپ لە ساڵی 2008وە لەگەڵ خێزانی بایدن دەژیت، کە بەشێك لە ژیانی لە شاری ناڤال لە ویلایەتی دیلاوەر بردووەتەسەر و بەشەکەی دیکەی لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بووە لە کۆشکی سپی کاتێك، کە بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بوو.

بایدن لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، چامپ لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا هاوڕێی هەمیشەیی  و خۆشەویستی هەموو خێزانی بایدن بووە.

ئێستا لەنێو ماڵی بایدندا تەنیا مەیجەر ماوە و سەرچاوەیەکی نێو کۆشکی سپی باس لەوە دەکات، کە گوایە خێزانی بایدن بەنیازە لە شوێنی چامپ پشیلەیەک بەخێو بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP