توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی رِایگه‌یاند، كه‌می ڕێژه‌ی ئاو له له‌شدا ده‌بێته هۆی لاوازبوونی چالاكیه‌كیی خانه‌كانی مێشك،به‌مه‌ش كار له ئاستی زیره‌كی ئافره‌تدا ده‌كات.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد،ئاو پێویسته بۆ نه‌هێشتنی چه‌وری كه‌ڵه‌كه بوو و زیاده‌ی نێو له‌ش،جگه له‌وه‌ی یارمه‌تی باشتربوونی ئه‌ركی مێشك له‌ڕووی جێ به‌جێكردنی كرداره هه‌ستیاره‌كانی له‌ش له ئافره‌تدا ده‌دات،به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له ئافره‌تان ته‌نها له‌كاتی تێنوێتیدا په‌نا بۆ ئاو خواردنه‌وه ده‌به‌ن،كه بێگومان ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه لێكۆڵه‌ران جه‌ختییان له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی بڕێك زۆر له ئاو كرده‌وه كه نابێت له ڕۆژێكدا له شه‌ش تا هه‌شت لیتر كه‌متر بێت،بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش بتوانێت ڕیژه‌یه‌كی پێویست له ئاو بۆ له‌ش فه‌راهه‌م بكات،و ئاستی زیره‌كی مێشك بپارێزێت
شایه‌نی باسه ئاو سوودمه‌نده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و گه‌رمۆكه‌كانی نێو له‌ش،ئه‌مه جگه‌له پاراستنی مرۆڤ له تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت و ئازاره‌كانی له‌ش.