دانەر ئەسڵان
کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هات بە چالاکییەکانی خولی نایابی تۆپی سەر مێزی عێراق کە تیایدا 14 یانە بەشدارییان کرد بوو.
قۆناغی یەکەم لە سلێمانی بەڕێوەچوو و سلێمانی کێبڕکێی هەموانی کردەوە و هەر خۆی پێشەنگ بوو.
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووش لە هۆڵی ئەکاد عەینکاوە لە هەولێری پایتەخت کێبڕکێکانی قۆناغی کۆتایی بەڕێوەچوو کە تیایدا جارێکی تر یانەی دایک توانی نازناوەکە بە دەست بهێنێتەوە و هەر خۆی ببێتەوە پاڵەوانی عێراق.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش توانی پلەی سێیەم لە سەر ئاستی پیاوان بە دەست بهێنێت و لە سەر ئاستی خانمانیش پلەی دووەم بە دەست بهێنێت.